AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٥ ١٣:٣٣

مانگی خوێناوی لە جیهان دەردەکەوێت

مانگی خوێناوی لە جیهان دەردەکەوێت

یەکەم مانگ گرتنی تەواو لە ساڵی 2022 ی زایینییەوە بڕ‌یارە لە 13 و 14 ی مارسی2025 ڕوو بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپەیس، ئاڵبەت بەس دانیشتووانی نیوەیەک لە زەوی کە لە شەودان دەتوانن ئەو ڕووداوە ببینن. لە ئەو ڕووداوەدا مانگی بۆ ماوەی 65 خولەک دەخزێتە ژێر سێبەری زەوییەوە و بە ڕەنگی سوور لە ئاسمان دەردەکەوێت کە بە مانگی خوێناوی بەناوبانگە.

هەرچەندە ئەو مانگ گرتنە لە سەرتاسەری جیهان دەبنیرێت بەڵام دانیشتووانی باکوور و باشووری کیشوەری ئەمریکا باشترین دیمەنی لە ئەو مانگ گرتنە دەبینن. لە ئەورووپا لەوانەیە بتوانن ڕۆژاوای مانگەکە ببینن و لەلایەکی تریشەوە دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا هەڵهاتنی مانگ دەبینن.

ئەو ڕووداوە لە نێوان کامتژمێر 11:57 خولەکی شەو تا 6 ی بەیانی ڕۆژی دوایی بەکاتی ئەمریکا بۆ ماوەی 6 کاتژمێر دەبینرێت. بەڵام سەرەنجڕاکێش ترین کات بۆ بینینی ئە ومانگ گرتنە لە نێوان 2 و نیو بۆ 3 و نیوی بەرەبەیانی 14 ی مارسە.


News ID 54211

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha