بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایگەیاند، بە مەبەستی جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکرات، لە ئەمڕۆوە ئاگربەست ڕادەگەیەنین، بابەتی چەکدانانیش تەنها بە پێشەنگایەتی پراکتیکی ئۆجەلان ئەنجامگیر دەبێت.
بێگومان ئه‌نجامدانی بانگه‌وازییه‌كی له‌م شێوه‌یه گرنگ بوو؛ له ئێستاوه جێبه‌جێ كردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو زۆر گرنگه. وه‌ك په‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌شداری ناوه‌ڕۆكی بانگه‌وازیی ناوبراو ده‌بین و دیاری ده‌كه‌ین به گوێره‌ی پێویستییه‌كانی بانگه‌وازییه‌كه ده‌جوڵێینه‌وه و جێ به‌جێیان ده‌كه‌ین. به‌ڵام بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌بێت هه‌لومه‌رجی سیاسه‌تی دیموكراتیك و زه‌مینه‌ی یاسایی دابین بكرێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، بۆئه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی ڕێبه‌ر ئاپۆ بێته‌ئاراوه، له‌مڕۆ به‌دواوه ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نین. تا هێرش له دژمان ئه‌نجام نه‌درێت، هیچ هێزێكمان چالاكی چه‌كداری ئه‌نجام نادات. بابه‌تی چه‌كدانانیش ته‌نها به پێشه‌نگایه‌تی پراكتیكیی ئۆجەلان ئه‌نجامگیر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئێمه ئاماده‌ین كه به‌پێی داواكاری ئۆجەلان كۆنگره‌ی پارته‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه پێویسته هه‌لومه‌رجی گونجاو دابین بكرێت و بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره پێویسته ئۆجەلان خۆی پێشه‌نگایه‌تی كۆنگره بكات و به‌ڕێوه‌ی ببات. تا ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌مو هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كانمان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان شه‌ڕی كرد؛ به‌ڵام ته‌نها ئۆجەلان ده‌توانێت پێشه‌نگایه‌تی سه‌رده‌می ئاشتی و كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك بكات.
پێویسته مه‌رجه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان مسۆگه‌ر بكرێن تا ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌كی جه‌سته‌یی ئازادانه بژی و كار بكات، بتوانێت به‌بێ ڕێگری له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یه‌وێت به هاوڕێكانیشییه‌وه په‌یوه‌ندی دروست بكات. ئێمه هیوادارین كه ئه‌و هه‌لومه‌رجه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه جێبه‌جێ بكرێن.
Your Comment