AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٠ ٢١:٣٧

هەرەس لە شاخەکانی بانە 6 کوژراوی لێکەوتەوە

هەرەس لە شاخەکانی بانە 6 کوژراوی لێکەوتەوە

جێگری پارێزگاری کوردستان بۆ هەماهەنگی کاروباری مەدەنی ڕایگەیاند: "لە نێو شاخەوانە بێسەروشوێنەکانی شاری بانە 7کەس تووشی ڕووداو بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیۆمارس حەبیبی لە دیمانە لەگەڵ مێهر ڕایگەیاند: لە ڕێگەی گەڕانی شەش تیمی ئۆپەراسیۆنی مانگی سووری پارێزگاکە، تەرمی دوو کەس لە قوربانیانی هەرەس لە بەرزاییەکانی بانە دۆزرایەوە، هەروەها چوار کەس لە ژێر هەرەسەکەدان و یەکێکیش بە برینداری دەرهێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە گواستراونەتەوە بۆ ساردخانەی ناوەندە پزیشکییەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە هی ژنێک و پیاوێک بوون". بەڵام هێشتا تەرمی چواریان نەدۆزراوەتەوە.

جێگری پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند کە یەکێک لە شاخەوانە بریندارەکانیش دۆزراوەتەوە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

ڕوونیشی کردەوە: شاخەوانە ونبووەکان بۆ کات بەسەربردن هاتبوونە بەرزاییەکان، کاتێک لە یەکێک لە دۆڵەکانی ناوچەکەدا لە کاتی خلیسکاندابوون تووشی هەرەس هاتبوون.

News ID 54163

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha