AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٠ ٢١:١٧

پێشوازی ئێران لە پەیامەکەی ئۆجەلان

پێشوازی ئێران لە پەیامەکەی ئۆجەلان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێشوازی لە پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەكەن بۆ دانانی چەك.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: پێشوازی لە بانگەوازی سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ دانانی چەک دەكەن و ئەو بڕیارەی بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانن بۆ ڕەتکردنەوەی توندوتیژی.

ئاماژەی بەوەشكرد، کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لە هەر پرۆسەیەک دەکات کە ببێتە هۆی "ڕاگرتنی تیرۆر" و بەهێزکردنی ئاسایش لە تورکیای دراوسێ.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەو وڵاتە هیوادارە كە ئەو پێشهاتە نوێیە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەواوی ناوچەکە هەبێت.

News ID 54162

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha