بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵوم عەبدی دەڵێت: بانگەوازی ئۆجەلان بۆ پەكەكە بوو، بۆ پەكەكە بوو. بەشێوەیەكی راستەوخۆ بۆ ئەم ناوچەیە نەبوو. هەروەك چۆن پەیامی بۆ هەرێمی كوردستان و هەموو شوێنێكی نارد، بۆ ئێمەشی نارد".
هەروەها عەبدی دەڵێت "پێموایە ئاگربەستی نێوان پەكەكە و توركیا و بەرقەراربوونی ئاشتی كاریگەریی لەسەر ناوچەكەی ئێمەش هەیە".
لەبارەی ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا مەزڵوم عەبدی روونیكردەوە "هیچ شتێكمان پێ رانەگەیەندراوە سەبارەت بەوەی ئەمریكا هێزەكانی دەكشێنێتەوە. هەڕەشەی داعش زیادبووە و بۆشایی ئەمنی هەیە. بۆیە پێویستیمان بە هێزەكانی ئەمریكا هەیە. لە ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، پێمانوایە پشێویی ئەمنی دروست دەبێت و كاریگەریی لەسەر ناوچەكەش دەبێت".
لەبارەی رەوشی سووریاوە فەرماندەی هەسەدە ئەوەی خستەڕوو ئەوەی ئێستا هەیە لەبارەی ئەوەی كە دەڵێن مافی كورد، تەنیا قسەیە و تاوەكوو ئێستا گەرەنتییەكی دەستووری نییە. ئەوەی ئێمە دەمانەوێت، ئەوەیە كە نەك تەنیا قسە بێت. دانوستاندنەكانمان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامن و هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش نێوەندگیری دەكەن.

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە بەئۆنلاین لەگەڵ میدیاكارانی ئەمریكیدا بۆ سازكرابوو هەڵوێستی هەسەدەی لەبارەی بانگەوازەكەی ئۆجەلانەوە ڕاگەیاند.
News ID 54156
Your Comment