AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٨ ٠٩:٢٨

پیلانێکی مەترسیداری جۆلانی ، ئیسڕائیل و ئەمریکا دژی شیعەکان ئاشکرا بوو

پیلانێکی مەترسیداری جۆلانی ، ئیسڕائیل و ئەمریکا دژی شیعەکان ئاشکرا بوو

چالاکوانێکی سیاسی لە عێراق سەبارەت بە پیلانێکی مەترسیداری ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی و جۆلانی لە سووریا هۆشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن عەلی ئەلقەراوی، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یەکێک لە بزووتنەوە جەماوەرییەکانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئەو زانیارییانەی دەستیان کەوتووە ئاماژەن بۆ پیلانی تیرۆریستانی فەرمانڕەوای سووریا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی نەتەوەیی دژی شیعەکانی ئەو وڵاتە.

ناوبراو زیادی کرد: توخمەکانی سەر بە ڕژێمی تیرۆریستیی جۆلانی لە هەوڵی دروستکردنی شەڕی تایفی لە سووریان. ئەمریکا و تەلئەبیب و تورکیا و قەتەر گڵۆپی سەوزیان بۆ جۆلانی هەڵکردووە تا مەزاری پیرۆزی حەزرەتی زەینەب (د.خ) و بارەگاکانی تری شیعە لە سووریا کۆنترۆڵ بکات.

جەختی لەوە کردەوە: داخستنی ئەم مەزارگە پیرۆزە بە بیانووی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەم شوێنەدا هیچی تر نییە لە هەوڵ بۆ گەیشتن بەو ئامانجە. ئێمە زانیاریمان هەیە کە ئاماژە بەوە دەکات کە پلانێکی ئەمریکی- زایۆنیست هەیە بۆ دووبارەکردنەوەی ڕووداوەکانی ساڵی 2006 لە عێراق و تەقاندنەوەی مەزارگەی ئیمامەکانی عەسکەری لە سامەڕا، ئەمجارەیان لە سووریا.

ڕژێمی جۆلانی لە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی سوریاوە ژمارەیەکی زۆر لە شیعە و هۆزەکانی دیکەی ئەو وڵاتەی کردۆتە ئامانج

News ID 54131

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha