AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢ ١٨:١٨

هەلومەرجی کوردەکانی سووریا لە نێوان تورکیا و ڕۆژئاوا

هەلومەرجی کوردەکانی سووریا لە نێوان تورکیا و ڕۆژئاوا

فریدام نیووز لای وایە کە دوای سەرکەوتنی ڕژیمی نوێی سووریا، کوردستانی سووریا بەرەوڕووی گەورەترین قەیرانی خۆی پاش شکستی داعش بۆتەوە و شاری کۆبانی وەک هێمای بەرخۆدان، کەوتۆتە ژێر شاڵاوی هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستانی سەر بە ئەنقەرە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: گۆڤاری فریدام نیووز لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە هەلومەرجی کوردەکانی سووریا پاش گۆڕانی ڕژیمی سووریا، نووسی: تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی تورکیا لە هێرشی ڕۆژی شەممە (15ی فێڤرییە)دا "عەگید ڕۆژ" ڕۆژنامەنووسی کوردیان کوشت. ساڵی ڕابردووش ڕێک هەر لەو کاتەدا درۆنەکانی تورکیا دوو هەواڵنێری تریان لە کوردستانی سووریادا کردە ئامانج؛ ڕێککەوتێک هاوکاتی 26ـه‌مین ساڵوەگەری زیندانی‌کرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە کاتی خۆی بووە هۆی مانگرتنی گشتیی کوردەکان.

ئەو گۆڤارە ئانارشی بەریتانییە، بە ئاماژە بە هەلومەرجی هاتنە سەرکاری ڕژیمی نوێی سووریا پاش ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد و پەلداکوتانی دەسەڵاتی نوێ بە سەر پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە و پاڵپشتیی نێودەوڵەتی بۆ سەقامگیریی سووریا، دەڵێ: لە باکووری سووریا شەڕی نێوان تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی تورکیا کە بە تۆپخانە و هێزی ئاسمانی و درۆنیی تورکیاوە داڵدە دەدرێن، لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە زۆرینەی کورد و پاڵپشتکراوی ناتۆ، بەردەوامە و پێدەچێ ئەم شەڕە درێژە بخاێینێت.

فریدام نیووز هەروەها باس لە هەوڵەکانی تورکیا بۆ داخستنی سەرچاوە ئاوییەکان بەڕووی کوردەکانی سووریا و لەوان هێرش بۆ سەر دامەزراوەی ئاوی شێخ فەوقانی لە بەرواری 2ی فێڤرییە دەکات کە بووە هۆی کوژرانی نزیکەی 200 کەس؛ هێرشێک کە بە مەبەستی داخستنی ڕەوتی ئاوگەیشتن بە کۆبانی ئەنجام درا و لەبارەی ئەو شارەوە دەشنووسێ: کۆبانی لە ساڵی 2015 بوو بە هێمای بەرخۆدانی کوردەکان دژی داعش و هاوکات شوێنی بنیاتنانی مۆدێلێک لە سەروەریی کۆنفێدراتیڤی، یەکسانی ڕەگەزی و چەند کەلتووریی بووە.

بە گوێرەی ئەم گۆڤارە، تا ئێستا هەزاران خەڵکی مەدەنی کورد بۆ بەرگری لە بەنداوی تەشرین لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا. گردبوونەتەوە و بە بەڕیوەبردنی خۆپیشاندانی شەوڕۆژی، جەنایەتەکانی سوپای نیشتمانی سووریا ئیدانە دەکەن و سەرەڕای قوربانی‌دانیان لەو ڕێگەدا، باش دەزانن کە مەبەستی پشت هێرشەکان بۆ سەر ئەو بەنداوە، وەڕێخستنی مەترسیی لافاو و ناچارکردنی خەڵکی کورد لە چۆڵکردن ماڵ و زێدیان بۆ پاکتاوی ئیتنیکییە.

ئەگەرچی شیمانەی ەئوەی ئەمریکا بە هۆی نزیکایەتیی لە تورکیا خۆی لەم شەڕە وەربدات، کەمە. بەڵام نووسەرانی فریدام نیووز لایان وایە کە ئەوانیش پەیجووری جۆرێک دابەشکاریی هێزن لە سووریای نوێدا و ڕژیمی نوێی سووریاش ناچارە هەموو هەوڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ سازدانی هاوسەنگی لە نێوان بەرژەوەندییەکانی تورکیا، عەرەبستان و ڕۆژئاوا. بەوەشەوە ئەگەری سناریۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بە فەرمانی ترامپ هەیە و ئەمەش کوردەکانی سووریا ناچار دەکات کە یان تێکەڵی دەوڵەتی نوێی سووریا بە دەسەڵاتدارێتی ئیسلامخوازێک بن، یان لە ژێر گوشار و زەختی بۆمباکانی تورکیادا بە یەکجاری لەناو بچن و هەر ئەمەش وادەکات کە ئەوان وردە وردە لە ئامانجە شۆڕشگەرانەکانیان بکێشێنەوە.

گۆڤارەکە لە درێژەدا دەڕوانێتە ڕەوتی دانوستانەکانی نێوان هەسەدە و دیمەشق و لایا وایە لەو سۆنگەوەش هیچ دڵخۆشییەک لە ئاسۆدا بەدی ناکرێت.

پاشان لە درێژەدا ئاوڕێک دەداتەوە لە پرسی پڕۆسەی دانوستانەکانی ئاشتی لە تورکیا و داشداریی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ کۆتایی‌هێنان بە چەندین دەیە شەڕ و ململانێی تورکیا و پەکەکە. بەڵام بەوەشەوە نووسەرانی فریدام نیووز باس لە نامتمانەیی کوردەکان بە ئەنقەرە دەکا و دەڵێ: لە هەلومەرجێکدا کە تورکیا سوورە لە هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر بنکە و مۆڵگەی کوردەکان لە عێراق، تورکیا و سووریا و قۆڵبەست‌کردنی کوردەکان لە ناوخۆی تورکیادا، ئەم نامتمانەییە بەو ئاسانییانە ناسڕێتەوە.

News ID 54059

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha