بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، کازم غەریب ئابادی، لە کاردانەوە بە هێرشی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی لارک ڕایگەیاند: ئێمە ئەم کردەوانە لە چوارچێوەی دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر وڵاتەکەمان دەبینین و ئەم دەستدرێژییە وەڵامێکی گونجاو لە لایەن ئێرانەوە وەردەگرێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وەک هێزە چەکدارە ئازاکان سەلماندوویانە هەر کارێک لە دژی یەکپارچەیی خاک لە هەر ئاستێکدا بێت بە وەڵامێکی پتەو و گونجاو وەڵام دەدرێتەوە.
بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: پێویستە بیانییەکان لە ناوچەکە دەبکرێن و وانەی جددی فێربن بۆ ئەوەی دەستدرێژییەکانیان دووبارە نەکەنەوە.
Your Comment