بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە رایگەیاند، لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی نیشتیمانی لە سووریا نوێنەرایەتی یەک رەنگ دەکات و تەنها بۆ ڕازیکردنی هەندێک لایەنی دەرەکی پێکهێنراوە و نوێنەرایەتی گەلی سووریا ناکات.
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە دەشڵێت: ئۆرگانی سیاسی وەک ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هەن، ئەگەر بەشداری دیالۆگی نیشتیمانی سووریا نەکەن، ئەوا پابەندی بڕیارەکانیشی نابن.
جەختیکردەوە، کە چوونی هەندێک کەس بۆ کۆنفرانسەکە بەبێ مۆڵەتی ئیدارەی خۆرهەڵات و باکووری سوریا، پابەندیان ناکات بە بڕیارەکانی کۆنفرانسەکەوە.

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە رایگەیاند، ئەگەر بەشداری دیالۆگی سووریا نەکەن، ئەوا پابەندی بڕیارەکانیشی نابن.
News ID 53986
Your Comment