AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٤ ١٦:٠٦

وەزیری دەرەوەی سووریا: پەیامی نوێمان لە ئێران و ڕووسیا پێگەیشتووە

وەزیری دەرەوەی سووریا: پەیامی نوێمان لە ئێران و ڕووسیا پێگەیشتووە

وەزیری دەرەوەی سووریا، ڕایگەیاند که بانگهێشتی فەرمی کراوە بۆ سەردان کردنی عێراق .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشت بەستن بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) شەیبانی زیادی کرد: سیستەمێکی ئابووریی وێرانبوومان بە میرات گرت، ئەمەش هۆکاری سەپاندنی سزاکان بوو بەسەر سووریا بەهۆی ڕژێمی شکستخواردوو". لەگەڵ لەناوچوونی ئەم سیستەمە، دەبێت سزاکان هەڵبگیرێن.

وەزیری دەرەوەی سووریا جه ختی کرد: هەموو لایەک پێویسته پشتیوانی له سووریای نوێ بکات و یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا ڕازی بکات بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایەی به سەر سووریا سەپێندراوە.

ئەلشەیبانی ڕایگەیاند: حکومەتی داهاتوو لە مانگی ئازاردا نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژەکانی گەلی سووریا دەکات. باسی لەوەشکرد، پێکهێنانی حکومەت و سوپایەک پێویستی بە کاتی پێویست هەیە، لە هەفتەی یەکەمی ڕووخانی دەوڵەتی پێشوو بازاڕ و زانکۆکان کرانەوە و فەرمانبەران گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.

وەزیری دەرەوەی سوریا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئوردن جیاوازە، چونکە ئێمە کۆتاییمان بەو هەڕەشانە هێنا کە پێشتر هەبوون. ئەلشەیبانی ڕایگەیاند: سەبارەت بە ئێران و ڕووسیا ئێمەش پێشوازی لە پەیوەندییەک دەکەین کە لەسەر ڕێزگرتنی یەکتر و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ بنیات نراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: پەیامی ڕوون لە ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە ڕێزگرتن لە ئیدارەی نوێی سووریا و سەروەری گەلەکەی گەیشتووە.

سەبارەت بە لوبنان، وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: چیتر تەحەمول بەو پەیوەندییە خراپە ناکەین لەگەڵ لوبنان کە بەهۆی حکوومەتی ئەسەدەوە دروستبووە و ئێمەش وەک وڵاتێکی دراوسێ سەیری لوبنان دەکەین و ڕێز لە سەروەری وڵاتەکەی دەگرین و دەستوەردان لە کاروباری لوبنان ناکەین.

News ID 53964

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha