به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ڕۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی کرئاهرالد، ڕێکخراوی که‌شناسی کۆریای باشوور ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی ۵.۸ به پیوه‌ری ڕیشته‌ر کۆریای هه‌ژاند.
ئه‌م بوومه‌له‌رزه کاتژمێر ۸ و ۳۲ خوله‌کی پاش نیوه‌ڕۆ به کاتی ناوچه‌یی کۆریا ڕوویدا که بۆ یه‌که‌م جاره بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌و گوڕه له‌و ناوچه‌یه رووده‌دات.
ناوه‌ندی ژێئۆفیزیکی کۆریا ڕایگه‌یاند که خاڵی ناوه‌ڕاستی ڕوودانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه ناوچه‌ی «نائنام- مایئۆن» بووه له هه‌شت کیلۆمه‌تری شاری مێژوویی گیۆنگ جۆ که ۳۷۱ کیلۆمه‌تر دووره له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سێئوول.
له دوایین هه‌واڵه‌کاندا هاتووه که تا ئێستا ژماره‌یه‌ک که‌س بریندارن و خه‌ساری زۆریش له‌و وڵاته دراوه
چوار هێزگه‌ی ناڤۆکی کۆریای باشووریش که له نێزیکی شوێنی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ن بۆ ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی کوژێندراونه‌ته‌وه.
Your Comment