AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٣ ١٦:١٧

سزای زیندانی دوو کچە هەواڵنێری ئێرانی بەخشرا

سزای زیندانی دوو کچە هەواڵنێری ئێرانی بەخشرا

دەسەڵاتی داد ڕایگەیاند: نیلووفەر حامدی و ئیلاهە محەمەدی کە لە لیستی پێشکەش کراوی دەسەڵاتی داد بە ڕێبەری بوون، بە بۆنەی 22 ی ڕێبەندانەوەی کەوتنە بەر لێبوردنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلاهە محەمەدی و نیلووفەر حامدی دوو زیندانی ئەمنیەتی بە نووسینی نامەیەک بۆ سەرۆکی دەسەڵاتی داد ، لە کارەکانی خۆیان پەشیمانیان دەربڕی و داوای لێبوردنیان کرد.

لە پاییزدا بە فەرمانی سەرۆکی دەسەڵاتی داد دۆسیەی ئەو دوو زیندانییە نێردرایە کۆمیسیۆنی لێبوردنی ناوەندی و لە کۆتاییدا بە وەڵامی ئەرێنی ئەو کۆمیسیۆنە ناوی ئەو سزادراوانە لە لیستی لێبوردنی 22 ی ڕێبەندان هێنرا و لە کۆتاییشدا ڕێبەری ئێران بە لێبوردنی ئەو کەسانە کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە ئەو دوو خانمەش کەوتنە بەر لێبوردنەوە.

News ID 53952

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha