ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرەڕای بارینی بەفر و سەرمای زۆر خەڵکی سەرتاسەری ئێران بە شێوەی بەربڵاو هاتنە سەر شەقامەکان و هەڵگرتنی ئاڵای ئێران و وتنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕانە چل و شەشەمین ساڵیادی ئەو ڕووداوە مێژووییەیان بەرز ڕاگرت.
حەماسەی خەڵکی مازەندەران
هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران ڕێپێوانی بەشکۆی 22 ی بەفرانبار لە چل و شەشەمین بەهاری شۆڕشی ئیسلامی لە ساری و دیکە ناوچەکانی پارێزگای مازەندەران دەستی پێکرد.
بەشداری بەربڵاوی تارانییەکان لە ڕێپێوانی 22 ی بەفرانبار
ڕێپێوانی 22 ی بەفرانبار بە بۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە بەشداری خەڵک لە ڕێگا دیاری کراوەکان لە تاران دەستی پێکردووە و بڕیارە لە هەر یەکە لە شارەکانی پارێزگای تاران چەند بەرپرسی سیاسی و ئایینی لێدوان بدەن.
خەڵکی قوم بە بۆنەی 22 ی بەفرانبارەوە هاتنە سەر شەقام
خەڵکی ئەو شارە سەرەڕای هەوای سارد ڕژانە سەر شەقام و 22 ی بەفرانبار پیرۆز دەکەن.
ئیسفەهانییەکان لە ڕێپێوانی 22ی بەفرانبار حەماسە دەخولقێنن
ڕێپێوانی 22 ی بەفرانبار بە بۆنەی 46 ەمەین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی بە ئامادەبوونی گرووپە جیاوازەکان لە شەقامەکانەوە بەرەو مەیدانی نەقشی جیهان کەوتنە ڕێ.
بەشداری خەڵکی خۆراسانی باشووری لە جێژنی چل و شەشەمین فەجری شۆڕش
خەڵکی خۆراسانی باشووری بە خرۆشەوە لە جێژنی فەجر بەشداریان کرد.
دەسپێکی ڕێپێوانی ئەهوازییەکان بە دەستی گرێ دراو و دڵی پڕ هیوا
هاوکات لەگەڵ جێژنی 46 ەمەین ساڵیادی سەکەوتنی شۆڕش لە ئێران، شاری ئەهواز لە ڕێپێوانی 22 ی بەفرانابر بەشداریان کرد و دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا و ئیسرائیلیان وتەوە.
ڕێپێوانی 22 ی بەفرانبار لە سیستان و بەلووچستان دەستی پێکرد
ڕێپێوانی بەشکۆی 22 ی بەفرانبار بە بەشداری خەڵکی شیعە و سوننە لە ناوەندی ئەو پارێزگایە واتا زاهیدان دەستی پێکردووە.
دەسپێکی جێژنی شۆڕش؛ کرماشانییەکان لە ڕێگای ڕێپێوان
ڕێپێوانی 22 ی بەفرانبار وەکوو شارەکانی دیکە لە کرماشان بە بەشداری بەربلاوی خەڵک و وتنەوەی دروشم دژی ئیسرائیل و ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.
بەشداری بەربڵاوی کرمانییەکان لە ڕێپێوانی 22 ی بەفرانبار
ڕێوڕەسمی 22 ی بەفرانبار بە بەڕێوەچوونی جێژنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە چوارڕێیانی غەززە لە شاری کرمان دەستی پێکرد.
خەڵکی خۆراسانی ڕەزەوی بۆ خولقاندنی حەماسە هاتنە مەیدان
ڕێپێوانی چل و شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی نمانەی یەکگرتوویی نەتەوەیی لە خۆراسانی ڕەزەوی هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران دەستی پێکرد.
ڕەشتییەکان هاتنە مەیدان
ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی 22 ی بەفرانبار و جێژنی بەهاری شۆڕشی ئیسلامی لە شارە جیاجیاکانی گیلان دەستی پێکرد.
خەڵکی ناوچە کوردنشینەکان هاتنە مەیدان
کەشی هەوای سارد لە ناوچە کوردنشینەکان لەوانە سنە و بیجاڕیش نەیتوانی ڕێگری بکات لە هاتنە دەرەوی خەڵک و ئەو خەڵکە بۆ پیرۆزکردنی شۆڕشی ئیسلامی هاتنە سەر شەقام و دروشم دژی دوژمنی ئیسرائیلی و ئەمریکی دەڵێنەوە.
هاتنە سەرشەقامی خەڵکی گوڵستان
خەڵکی پارێزگای گوڵستان بە هاتنیان بۆ سەر شەقام ، یەکگرتوویی و توانی ئێرانیان بۆ هەموو جیهان خستە ڕوو.
ئەردەبێڵ ، لانکەی ئایینی شیعە خرۆشیان کرد
خەڵکی ئەردەبێڵ ، لانکەی ئایینی شیعە لە یەکەم کاتژمێرەکانی بەیانی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە بە بەشداری پڕڕەنگیان مشتێکی قورسیان لە دەمی دوژمن دا.
بەشداری بەربڵاوی خەڵکی پارێزگای ئەلبورز لە ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان
خەڵکی پارێزگای ئەلبورز یەکدەنگ لەگەڵ هەموو ئێران بۆ پیرۆزکردنی چل و شەشەمین ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی هاتنە سەر شەقام.
سنووردارانی ئیلامیش بوونی خۆیان لە پشت دەسەڵات نیشان دا
ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان لە شاری ئیلامیش دەستی پێکردووە و بە هاتنیان بۆ سەر شەقامەکان نیشانیان دا کە درێژەدەری ڕێگای شەهیدانیانن.
شیرازییەکان لە 22 ی ڕێبەندان جارێکی دیکە حەماسەیان خولقاند
ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران بە ئامادەبوونی چینە جیاجیاکانی خەڵک لە شیراز سێهەمین مەزارگەی ئەهلی بەیت دەستی پێکرد.
Your Comment