بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، کەناڵی 12ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە گرووپی هەکێریی "حەنزەلە" کە تلاڤیڤ گرێیدەداتەوە بە ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی ئێران، داتاکانی پۆلیسی ئیسرائیلی هەک کردووە و 2.1 ترابایت زانیاریی پێکهاتوو لە فیلم وێنەی دەست کەوتووە.
بەپێی ئەم هەواڵە، زانیارییەهەککراوەکان لە لایەن گرووپی "حەنزەلە" بریتن لە بەڵگەی هاوپەیوەند بە کارمەندان، هۆمارەکانی چەک و چۆڵ، داکومێنتە پزشکییەکان، دۆسیە یاسایی و دادگەییەکان و بەڵگەگەلی شوناسی و بەمجۆرە 350 هەزار بەڵگە بڵاو کراوەتەوە.
Your Comment