بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بە بۆنەی ٤٦ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو.
ئەو ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی بەربڵاوی کەسایەتییە سیاسییەکان، باڵیۆز و دیپلۆماتکارانی وڵاتانی دیکە بەڕێوەچوو.
باڵیۆزی ئێران جەختی لە ڕۆڵی شۆڕشی ئیسلامی لە مێژووی وڵاتدا کردەوە. محەممەد کازم ئەلی سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا جەختی لەوە کردەوە: چل و شەش ساڵ لەمەوبەر، شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ڕێبەرایەتی ئیمام خومەینی و بە قوربانیدانی نەتەوەی ئێران سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بوو بە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی ئێران و دیموکراسی لە ژێر دروشمی دا سەربەخۆیی و ئازادی، ئەمڕۆ بۆ یادی ئەم بۆنەیە کۆبووینەوە.
ناوبراو زیادی کرد: هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی سەرکەوتنی شۆڕشەوە سزای دڕندانە و نامرۆڤانە بەسەر ئێمەدا سەپێندرا، جگە لەوەش شەڕێکی وێرانکەر لەلایەن سەدامەوە بەسەر گەل و وڵاتەکانماندا سەپێندرا، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو هەڕەشانە، دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەرگیز نەوەستاون.
وتیشی: ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران له بواره جۆراوجۆره کانی زانست و تەکنۆلۆژیادا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوه و به ئیرادەی خوا و به ڕێنوێنی ڕێبەرەکەی و پشتیوانی نەتەوەی ئێران له سەر ئەم ڕێبازە بەردەوام دەبین.
Your Comment