AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢١ ١١:٢٢

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆچی پەیوەندی بە سەرکردەی وڵاتانی ئیسلامی گرت؟

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆچی پەیوەندی بە سەرکردەی وڵاتانی ئیسلامی گرت؟

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتاکانی لە وڵاتانی ئیسلامی لەسەر پرسەکانی ناوچەکە لەوانە پرسی غەززە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی و هاوتاکانی خۆی لە سەر پرسی ناوچەکە بەتایبەتی فەلەستین گفتوگۆی کرد.

سەید عەباس عێڕاقچی و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پێوەندی تەلەفۆنیدا لەسەر پرسەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی فەلەستین و پێوەندی دوولایەنە گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بە دژایەتی وڵاتەکان لەگەڵ کۆچاندنی زۆرەملێ فەلەستینییەکان لە غەززە، ئەو پیلانەی درێژەدەری گەڵاڵەی کۆمەڵکوژی لە فەلەستین وەسف کرد و لەسەر زەروورەتی هەڵوێست گرتنی یەکگرتوو لەلایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو پیلانە جەختی کرد و داوای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ شوێنگیری ئەو بابەتەی کرد.

هەروەها سەید عەباس عێراقچی لەگەڵ محەمەد ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، وەزیری دەرەوەی میسر و وەزیری دەرەوەی تونس لەسەر هەڵوێستی یەکگرتوو و چالاکانەی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی هەمبەر گەڵاڵەی ئەمریکی-ئیسرائیلی بۆ کۆچاندن و لەناوبردنی فەلەستینییەکان جەختیان کرد.

News ID 53915

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha