AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٧ ٢٠:٣٧

ئەمریکا چەکی پێشکەوتووی لە کوردستانی سووریا دابەزاند

ئەمریکا چەکی پێشکەوتووی لە کوردستانی سووریا دابەزاند

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە گەیشتنی گەورەترین کاروانی سەربازی ئەمریکا و لەوان تانکە پێشکەوتووەکان بۆ ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە ئەمریکا گەورەترین کاروانی سەربازیی پێکهاتوو لە چەک و چۆڵی سەربازیی پێشکەوتە لە کوردستانی سووریا دابەزاند.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، فرۆکە بار‌هەڵگرەکانی ئەمریکا لە ڕۆژانی ڕابردوو کاروانێکی گەورەی چەک و چۆڵی پێشکەوتەی وەک سیستەمگەلی ڕاداریی، وێڕای هێزێکی بەرچاوی ئەمریکایی لە بنکەی ئاسمانی خراب جەیری حەسەکە دابەزاند.

هاوکات ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە 50 لۆری چەک و چۆڵی سەربازی و لۆجێستیکی ئەمریکایی وێڕای 15 لۆریی سووتمەنی‌بەر بە ئیسکۆرتی کۆپترە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتۆتە کوردستانی سووریا.

News ID 53879

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha