بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لقی سلێمانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا داوا لە سەرجەم ئەندامانی دەکات لەپێناو پاڵپشتیکردنی داواکارییەکانی مامۆستایانی مانگرتوو، نیوەڕۆی چوارشەممە رێپێوانێک ئەنجامبدەن.
لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەندامانی سەندیکاکە کاتژمێر 2:00ی نیوەڕۆی چوارشەممە لەبەردەم پڕۆژەی نیشتەجێبونی شاری گۆیژە کۆدەبنەوەو بە ڕێپێوان بەرەو خێوەتی مانگرتوان دەڕۆن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە، زیاتر لەهەفتەیەکە ژمارەیەک مامۆستای ناڕازی مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتوە و بەهۆیەوە بەشێکیان تەندروستیان تێکچووە.

سلێمانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکانی مامۆستایانی مانگرتوو ڕادەگەیەنێت و ڕێپێوانێک لەو پێناوەدا ئەنجامدەدەن.
News ID 53872
Your Comment