بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەلەفزیۆنی سووریا ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی بەحرمین کە دەکەوێتە جەرگەی پارێزگای تەرتووس لە ڕۆژئاوای سووریا، گازی ژەهراوی بڵاو بووەتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بڵاوبوونەوەی بۆنێکی زۆر ناخۆش لە ناوچەکە نیگەرانییەکانی لەبارەی کەڵەکەبوونی گازە ژەهراویەکان زیاتر کردووە، کە مەترسییە بۆ سەر ژیانی دانیشتوانی ناوچەکە.
بە پشتبەستن بە وێنە و چاودێری مەیدانی، ڕەنگی ئەم گازە نزیکە لە پرتەقاڵی، کە پێدەچێت هۆکاری دزەکردنی ئۆکسیدی نایترۆجین بووبێت، کە گازی ژەهراوی و کاتێک دروست دەبێت کە سووتەمەنی مووشەک بەرکەوتەی هەوا یان شێ دەبێت.
Your Comment