ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند: هاوکاری ئێران و ڕووسیا لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ زیاتر لە بەرز کردنەوەی ئاستی بازرگانی و ئابووریە. جیهانی ئەسیری تاک لایەنەیی ئەمریکایە و ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات بەبەکارهێنانی ڕێکاری یاسایی و ناوەندگەلێک وەکوو بانکی جیهانی و سندوقی نێودەوڵەتی دراو، ئەو زاڵبوونە درێژە بدات کە بەکارهێنانی ئامێری گەمارۆ یەکێک لە ڕێگاکانی بەرەنگار بوونەوەی وڵاتانای دژیەتی و ئێمەش بە پێچەوانەی ئەوە بەدوای چەند لایەنەیی لە ئاستی نێودەوڵەتین و بریکس و شانگاهیش یەک لە ئەو ڕێگاگەلەن.
جەلالی ڕایگەیاند: گرینگترین کێشە و هەڕەشە بۆ ئەمریکا لە ئێستادا، بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکاری و یەکگرتوویی لە نێوان ئێران، ڕووسیا و چینە. لە ڕوانگەی هەڵکەوتەکانی ئەمریکاوە، تاران، مۆسکۆ و پەکین دەتوانن لە مامناوەنددا، دەسەڵاتی ئابووری، دیپلۆماتیک ، سەربازی و تەکنۆلۆژیای خۆیان بۆ بەرەنگار بوونەوەی سیستەمی جیهانی ڕۆژاوا، کۆ بکەنەوە و ببنە هۆی گۆڕان لە سیستەمی جیهانی سەروو ڕۆژاوایی، چەند جەمسەری و دادپەروەرانە.
هەروەها ناوبراو سەبارەت بە داهاتووی پێوەندییەکانی ڕووسیام ئەمریکا و کاریگەریی لە سەر پێوەندی مۆسکۆ و تاران لە ئەو ڕێککەوتننامە وتی: بەدڵنیاییەوە یەکێک لە ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕێگری لە پێکهاتنی ئاوەها پێوەندییەکی سیاسی،ئابووری و ئەمنین. ئێستا جیهانی دەرەوەی ڕۆژاوا ئەبێ بەدوای پتەو کردنی پێوەندیەکی خۆی بێت. ئێران و ڕووسیا بەشێک لە ئەو کەشە نوێیەن و هەموو هەوڵی خۆیان بۆ یەکگرتوویی لە کەشی نوێ بەکار هێناوە. کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووسیا لە گرینگترین ئەکتەرەکانی ئەو بوارەن و ئەو ڕەوتە نائاساییە چاک دەبێتەوە.
ئەم دیمانە، لە لایەن ئازەر مەهدەوان ئەنجام دراوە.
باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا بۆ مێهر:
شرۆڤەی داهاتووی پێوەندی ئێران و ڕووسیا لە سەردەمی ترامپ

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا دەڵێت پێوەندی ڕێککەوتننامەی ستراتیژیک لە گەڵ دەفرایەتی دیکە وەکوو شانگهای و بریکس هەلی گونجاوی بۆ تاران و مۆسکۆ ڕەخساندووە کە لە مێژووی پێوەندی دوو وڵاتەکە بێ وێنەیە.
News ID 53819
Your Comment