ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: گۆڤاری نەیشناڵ ئینترێست لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای لێکدانەوەی گرفتەکانی بەردەم دەوڵەتی دووەمی ترامپ، پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا، ئیدارەی سووریا و دۆخی کوردەکانی ئەو وڵاتەی بە گرنگترین گرفتەکانی داهاتووی ترامپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین زانی. ئەوی لە خوارەوە دەیخوێننەوە پۆسختەک لەو ڕاپۆرتەیە:
پاش ئەوەی تەحریرولشام وەک گرووپێکی ئیسلامخوازی سوننەی پاڵپشتکراوی تورکیا کە پێشتر لقێکی ئەلقاعیدە بوو، پاش نزیکەی چارەکە سەدەیەک، کۆتایی بە حکوومەتی بەشار ئەسەد هێنا و لە سووریادا بەدەسەڵات گەیشت، ترامپ پێشوازی لەو بابەتە کرد و وتی: "لام وایە تورکیا زۆر زیرەکە و بێ ئەوەی کەسێکی زۆر بکوژرێت، داگیرکارییەکی نادۆستانەی لە خاکی سووریادا ئەنجام دا".
بەلام ڕەنگە هەڵسونگاندنی ترامپ بۆ زیرەکیی تورکیا پێشوەخت بووبێت. ئەحمەد شەرع ڕێبەری گرووپی تەحریرولشام بە دوای بەدەستهێنانی ڕەوایی و شەرعیەتی نێودەوڵەتییە، چونکە هەنوونی شەریعەتی نێودەوڵەتی، دەستگەیشتن و کۆنتڕۆڵی نزیکەی 400 ملیارد دۆلار بوودجەی مەبەستی سوورییەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی وڵاتەی بۆ دابین دەکات.
پرسێکی بەربڵاوتر کە مومکینە کاریگەری لە سەر دەوڵەتی دووەمی ترامپ دابنێت، پاشهاتی جێگربوونی ڕژیمی نوێی سووریا لەسەر کوردەکانی ئەو وڵاتەیە. ڕەنگە ترامپ وەک خۆی بەهایەک بە کوردەکان نەدات، بۆ وێنە، ئەو لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆماریی دڕدونگ نەبوو لە خەیانەت بە کوردەکان، بەڵام ئێستا دەزانێت کە خەیانەتەکەی مەترسیی زۆری بەدواوەیە بۆ دەوڵەتی دووەمی.
لە لایەکی ترەوە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەحمەد شەرع هەر دوو مۆرەی دەستی تورکیان، چونکە هەر دوو سەروەری و ئامانجە نەتەوەخوازییەکانیان لە پێناوی پارە و دەسەڵاتەدا مامەڵە دەکەن و هەر دوو بۆ پاراستنی پەیوەندیی باش لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا دژی کوردەکانی سووریا دەجوڵێنەوە.
ئەمەش زەنگی مەترسییەکە بۆ داگیرکردنی کوردستانی سووریا لە لایەن دەوڵەتی تورکیا. ئینجا ئەگەر لە ڕابردوودا بەشار چەقی خستبووە بەردەم زێدەخوازیی تورکیا، ئێستا بە چوونی ئەو، تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی ڕەنگە هەوڵی داگیرکردنی کوردستانی سووریا بدەن. کاریگەریی کورتخایەنی ئەو بڕیارە، دەتوانێ ئازادبوونی هەزاران زیندانی داعشی بێت. ئەم بابەتە هاوکات دەبێتە هۆی گۆڕانی هاوسەنگی ناوخۆیی سووریا بە قازانجی باڵە ڕادیکاڵ و توندئاژۆیەکان.
دیارە هەڵاتنی زیندانییە داعشییەکان لە زیندانی کوردەکانی سووریا زۆر مەترسیدارتر لەوەیە کە وێنا دەکرێت. چونکە ئەو تیرۆریستانە هاوکاتی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و پەل هاویشتن بۆ ئۆردۆن، میسر و عەرەبستان، دەتوانن ببنە دارەدەستی ئەردۆغان بۆ باجگرتن لە ئەورووپا، وەک چۆن پێشتر بە پەنابەرانی سووری ئەو کارەی دەکرد. و بۆی هەیە کە درەنگ و زوو ژمارێکیان لە سنووری باشووری تورکیاوە تێپەڕن. بەوجۆرە ئەوی ئێستا لە سووریادا ڕوو دەدا، کاریگەرییەکی زیاتری لە ناوچە دەبێت بە نیسبەت ئەوی لەناوخۆی ئەو وڵاتەدا ڕوو دەدا.
Your Comment