بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سپا دوو کەشتی نەوتهەڵگری تەقاندەوە کە هەوڵی ترانزێت لە ڕێگای نائارامی گەرووی هورمزیان دەدا.
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو دوو کەشتی نەوتهەڵگر کە هەوڵی چوونە ژوورەوە و دەرچوونیان لە ڕێگەی ناپارێزراو و ناهێمنی باشووری گەرووی هورمز بە هاندان و زۆرەملێی سوپای منداڵکوژی ئەمریکا دەدا. تەقێندرانەوە و ڕێگرییان لێکرا و لە جووڵە کەوتن.
ئەمە خاکی ئێمەیە و دەستێوەردانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و بە دڵنیاییەوە بەرەنگاری لەگەڵ دەکرێت.
تا ئەو کاتەی خراپەکارییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەردەوام بێت، ئەم تێپەڕبوونە سەلامەت نییە بۆ تێپەڕبوونی کوودی کیمیایی یان تەنانەت یەک دڵۆپ نەوت و گاز.
Your Comment