AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٢٩ ١٥:١٠

کوژرانی نزیکەی ١٤ هەزار سووری لە دوای ڕووخانی ئەسەد

کوژرانی نزیکەی ١٤ هەزار سووری لە دوای ڕووخانی ئەسەد

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا تا ئێستا ١٣ هەزار و ٥٩٢ کەس لە ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی سووریادا کوژراون؛ کە بەپێی ڕێکخراوەکە زیاتر لە خەڵکی مەدەنی پێکدێت، لەنێویاندا ژن و منداڵان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ و هاتنە سەرکاری حکوومەتی کاتیی سووریا بە سەرۆکایەتیی "ئەحمەد شەرع"، ١٣ هەزار و ٥٩٢ کەس لە ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی سووریا کوژراون.
بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەدوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەدەوە تا ئێستا ١٣ هەزار و ٥٩٢ کەس لە سەرانسەری سوریا کوژراون.
زۆرترین ژمارەی قوربانییەکان لە ساڵی ٢٠٢٥ بووە کە ٩ هەزار و ٢٧٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە هەفتەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا دوو هەزار و ٣٥٤ کەس کوژراون و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە هەزار و ٩٦٦ کەسی دیکە بوونەتە قوربانی توندوتیژی.
سەنتەرەکە جەختی لەوە کردەوە کە زۆرینەی قوربانییەکان خەڵکی سڤیلن کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمی و سەربەخۆ لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریاوە بۆ پشتڕاستکردنەوە یان ڕەتکردنەوەی ئەو ئامارانە بڵاونەکراوەتەوە.

News ID 60015

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha