بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە تۆڕی ئەلئەهد، دەنگی تەقینەوە و پێکدادان لە نزیک باڵەخانەیەکی فیدراڵی لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا بیستراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوسیا تودەی، تەقینەوەکە لە دەرەوەی بینای فیدراڵی نیویۆرک ڕوویداوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە.
دوابەدوای ڕووداوەکە بیناکە بە تەواوی چۆڵکرا و هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
بەشی پۆلیسی نیویۆرک ڕایگەیاند کە ڕێگری دەکات لە نزیکبوونەوەی خەڵک لە باڵەخانەکە.
Your Comment