AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٨ ١٢:٥٤

ترس و دەستەوەستانی ڕژیمی جۆلانی بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک لە سووریا

ترس و دەستەوەستانی ڕژیمی جۆلانی بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک لە سووریا

ڕۆژنامەیەکی عەرەبی زمان ئاماژەی دایە سەر دۆخی شڵەژاوی سیاسی، سەربازی و مێدیایی سووریا لە سێبەری دەسەڵاتی تیرۆریستەکان لە ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: بڵاو کردنەوەی دەنگۆیەک لە سووریا بووەتە هۆی دەستەوەستان و دڵەڕاوکێی تیرۆریستەکانی دەسەڵاتدار لە ئەو وڵاتە. لەم دواییەدا دەنگۆیەک بڵاو بووبووەوە کە ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد گەڕاوەتەوە سووریا و هاوکات، فڕۆکەکانی ڕووسیا لەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتە بینراوە.

ڕژێمی جۆلانی بە بیستنی ئەو دەنگۆیە و بڵاو بوونەوەی بە توندی تووشی دڵەڕاوکێ بووە تا ڕادەیەک کە هەوڵێک لەسەر کشانەوەی تیرۆریستەکان لە لازقیە بڵاو بووەوە.

دوای ئەو دەنگۆیە چالاکان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاڵای سووری سووریایان لە جێگای ئاڵای سەوزی تیرۆریستەکان دانا.

کەمێک دوای ئەوەش هێزەکانی پاڵپشتی بەشار ئەسەد هێرشەکانیان لە دژی بنکەکانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا سەر بە تیرۆریستەکانی جۆلانی ئەنجام دا. سەرجەم ئەو گۆڕانکاریانە نیشانی دەدات کە دۆخی مێدیایی، سیاسی و سەربازی سووریا تا چ ڕادەیەک شڵەژاوە.






News ID 53757

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha