AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٧ ٢٢:٥٥

وتەکانی ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە کاریگەریی ئیعتیکاف لەسەر گەنجان

وتەکانی ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە کاریگەریی ئیعتیکاف لەسەر گەنجان

ئەمڕۆ لە کۆتایی مەجلیسی ڕەوزەخوێندنی شەهادەتی ئیمام کازم (د.خ) کە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی مەڵبەندی ناوەندی  ئیعتیکاف بەڕێوەچوو، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی جەختی لە گرنگی پاوەجێی ڕۆحیەی ئیعتیکاف لە گەنجاندا کردەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ڕێبەندانی 1403 لە کۆتایی مەجلیسی ڕەوزەی ئیمام کازم (درودی خوای لەسەر بێت) کە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی بارەگای ناوەندی ئیعتیکاف، بەڕێوەچوو، جەختیان لەسەر گرنگی پاوەجێ بوونی کاریگەریی ڕۆحیی ئیتیکاف لە گەنجان کردەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتیان: "ئەم هەموو گەنجە، ئەم هەموو ژن و پیاو و تازەلاوە، لە هەموو شوێنێکی وڵات، لە هەموو مزگەوتەکاندا، ئەمە نیعمەتێکی گەورەیە". بەڵام کارێک بکەن بۆ ئەوەی ئەم گەنجانە کە دێن بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەوێ دەمێننەوە ، و هەستێکی هیوا و پاڕانەوە و گۆڕانکاری لە ناویدا درووست دەبێ. با ئەمە بمێنێتەوە. با ئەمە جێگیر بێت.

News ID 53749

Tags