بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومید کوردستانی خەڵکی پیرانشار و لەدایک بوونی ساڵی 1342 لە تارانە و لە تەمەنی 14 ساڵاندا بەرەو کالیفۆرنیا-ئەمریکا کۆچی کردووە و لە بواری ئەندازایری کارەبا کارناسی وەرگرتووە و بۆ ماوەی 12 ساڵ لە کۆمپانیا ناسراوە ئینترنتیەکان وەکوو نێت سکیپ کاری کردووە.
ئومێد دواتر لە گوگڵ وەرگیردرا و بە دامەزرێنەری ئیش و کار لە ئەو کۆمپانیا ناوبانگی دەرکرد و لە ساڵی 2007 یش لە فێستیڤاڵی ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەمریکا وەکوو پیاوی ساڵ هەڵبژێردرا.
ناوبراو لە ساڵی 2009 لە حاڵێکدا کە سەرۆکی باڵای فرپشی جیهانی گوگڵ بوو ئەو کۆمپانیایەی بەجێ هێشت و دواتر لە ساڵی 2014 دیسانەوە وەکوو بەرپرسی باڵای ئیش و کار گەڕایەوە گوگڵ و نازناوی ڕۆحی گوگڵی وەرگرت.
ئومێد کوردستان لە دوو زەواج چوار منداڵی هەیە و لە نێو دنیای تەکنۆلۆژیدا بووەتە نمانەی هیوا و ورە بە ئەو واتا کە هیچکات لە خەون و خولیاکان هەرچەندەش ڕێگا سەخت و دژوار بێت دەست نەکێشین.
Your Comment