بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی ڕووداوی پێشەمگەکانی پێشکەوتن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە بەرهەمهێنەران و چالاکانی کەرتی تایبەت بە ئامادبوون کە حسێنیەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ڕێبەری ئێران دیداریان کرد. ژمارەیەک لە چالاکانی ئابووری کەرتی تایبەتیش لە ئەو بەرنامەیە ڕوانگەکانی خۆیان پێشکەش کرد.
ئایا گەنجان و خوێندکارانی ئێمە ئاگادان لە ئەو پێشکەوتنانە کە لێرە باسی کرا؟
ڕێبەری ئێران لە کۆڕی بەرهەمهێنەران و چالاکانی کەرتی تایبەت ڕووداوی نەتەوەیی پێشەنگەکانی پێشکەوتن وتیان: ئێمە پێویستمان بە کارێکی گرینگی مێدیاییە. ئایا ئەو پێشکەوتنانە کە لێرە باسی کرا و ئێمە بیستمان، گەنجەکان و خوێندکارانی ئاگایان لێیە؟ کەسانێک کە دەیانەوێت لە وڵات چالاکی بکەن، کاریگەری دابنێن و تواناییەکانی خۆیان ببیننەوە، ئایا دەزانن کە دەتوانن یەکەیەکی بچووک بۆ نموونە لە شارێکی بچووک پێک بهێنن و دوای ماوەیەک چەند ئەوەندە گەورەی بکەنەوە؟ ئاگادان لە ئەو پێشکەوتنە؟
هەروەها وتیان : ئێمە لە بواری نیشان دانی پێشکەوتن و بەدی هاتنی خولیاکان کەم کارین. کارێکی مێدیایی پێویستە. ئەمە وەرزێکی جودایە کە ئەبێ دابنیشن لە ئەو بارەوە باس و بیر بکەنەوە.
کەرتی تایبەت سەرەڕای گوشارە دەرەکییەکان توانیویە بگاتە ئاستێکی باش
ڕێبەری ئێران لە درێژە دابە ئاماژە بە بەشداری دوێنێ لە پێشانگای پێشەنگەکانی پێشکەوتن وتیان: دوێنێ سەردانی پێشانگاکەم کرد، لە حاڵیکدا کە بەشێکی بچووک لە ڕاستییەکانی وڵاتی نیشان دەدا، نیشانی دا کە کەرتی تایبەت سەرەڕای گوشارە دەرەکییەکان و گەمارۆکان و هەڕەشەی گەمارۆی زیاتر، توانیویە بگاتە ئاستێکی باش لە پێشکەوتن.
دامودەزگا دەوڵەتی و چاوەدێرییەکان نابێت ببنە لەمپەر لەسەر ڕێگای کەرتی تایبەت
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان : بەداخەوە من دەبینم کە لە هەندێک جێگادا دامودەزگا دەوڵەتی و چاوەدێرییەکان ڕۆڵی لەمپەریان هەیە.
هەروها وتیان : مرۆڤ شەرمەندە دەبێت کاتێک دەبیسێت رەقەمی دارایی هاوردەی کارخانەیەک نزیک بە سی یان 40 لەسەد زیاتر لە ڕەقەمی هاوردەی بەرهەمی ئەو کارخانەیەیە؛ واتا ڕکابەری کارێکاری ئێران و سەرمایەدانەری ئێرانی!
لە ئەندامێتی لە بریکس ئەوپەڕی کەڵکوەربگیردرێت
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: گەشەی 8 لەسەدی لە ساڵێکدا نابێتە پەیجوور بەڵکوو ئەبێ بەردەوام بێت و ئەنجامەکانی دادپەروەرانە دابەش بکرێت تا لە ژیانی خەڵکدا دیار بێت.
یەکێک لە کێشەکانی ئێمە، بەکارهێنانی دۆلارە
ڕێبەری ئێران جەختیان کرد: یەکێک لە کێشەکانی ئێمە وابەستەیی بە دۆلارە.
سیستەمی دارایی بریکس و ئاڵوگۆڕی دارایی بە دراوی وڵاتانی ئەندام کە بڕیارە ئەنجام بدرێت یارمەتییەکی گەورە بە چارەسەری ئەو کێشە دەبێت.
Your Comment