AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٩ ١٧:٣٩

درۆنی ساکار، چەکی نوێ و کارامەی کوردی سووریا

درۆنی ساکار، چەکی نوێ و کارامەی کوردی سووریا

درۆنەکانی هێزە کوردییەکان لە بەرانبەر هێرشی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا کاریگەر بووە و چاوەڕوانی دەکرێت بە درێژەی شەڕ، ئەزموونی کوردەکان لە بەکارهێنانی ئەو چەکە کارامەگەلە ببێتە هۆی پێشرەوی تورکیا و تیرۆریستەکانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ، لە کاتی دەسپێکی هێرشە نوێیەکانی تیەرۆریستەکانی سەر بە تورکیاوە لە سەرەتای دیسەمبەری 2024، تواناییە نوێیەکانی خۆیان لە بەکارهێنانی درۆن لە شەڕی ئاسمانی نیشان دا.

لە ئێستادا پێکدادانی ڕۆژانە لە نێوان سوپای ئازادی سووریا و هێزەکانی هەسەدە لە ڕووباری فرات درێژەی هەیە. سوپای ئازادی سووریا هەوڵ دەدات بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانی و درۆنی تورکیا تا بەنداوی ستراتیژیکی تشرین و پردی قەرەقواق لە کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان دەربهێنێت کە ئەگەر سەربکەوێت، ئەو ڕیگایە دەبێتە ڕێگایەک بۆ چوون بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا. درۆنەکانی تورکیا کاروانە سڤیلەکان کە خەریکی چوون بەرەو ئەو ناوچە بوون، کردە ئامانج کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی چەند کەسی سڤیل.

لە میانەی ئەو هێرشانەدا، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک چەندین ڤیدیۆیان لە هێرشی درۆنی FPV بۆ سەر تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا بڵاو کردەوە. یەکێک لە ئەو گرتە ڤیدیۆیانە هێرشی بەردەوام درۆنەکانی هەسەدە بۆ سەر زرێپۆشەکانی سوپای ئازادی سووریا نیشان دەدات کە ئەو هێرشانە بووە هۆی کشانەوەی تیرۆریستەکان لە شوێنی خۆیان. ئەو تواناییە بووەتە هۆی لەپێشەوەبوونی هێزەکانی هەسەدە بەسەر سوپای ئازادی سووریا.

بەرپرسێکی کوردی سووریا لە ئەو بارەوە بە گۆڤاری ئەلمانیتۆری وت کە تورکیا لە سەرەتاوە تەنیا درۆنی بەکار دەهێنا بۆ پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان بەڵام ئێستا شەڕکەرەکانی خۆیی بەکارهێناوە چونکوو ئەو هێزانە خەریکن شکست دەهێنن.

هێزەکانی هەسەدە هەروەها توانایی نوێیان لە خۆیانەوە نیشان داوە کە پێشتر نەناسراو بوو، وەکوو کردنە ئامانجی ژمارەیەک لە درۆنەکانیTB2 و تەنانەت یەکێک لە گەورەترین درۆنەکانی بە ناوی Aksungur لە کاتی پێکدادانەکان. حەو ڕووداوانە نیشانی دەدات کە درۆنەکانی تورکیا ناتوانن بە ئاسانی لە کوردستانی سووریا جەولان بدەن و هێرش بکەن، پرسێک کە چەند ساڵ لەمەوپێش دەکرا.

بەرپرسانی کوردی سووریا لە وەڵام بە ئەو پاگەندەیەک کە گوایە کوردەکان درۆنیان لە یەکێک لە ئەکتەرەکانی نێو سووریا وەرگرتووە، ڕایانگەیاند کە ئەوە درۆیە و هێزەکانی هەسەدە هیچ تواناییەکیان لە هیچ وڵاتێکەوە وەرنەگرتووە. ناوبراو جەختی کرد کە تواناییە درۆنییەکانی ئێمە زۆر ساکار و سەرەتاییە و هەموویان لە ناوخۆوە چێ کراون و ئەنجامی هەوڵەکانی شەڕڤانەکانی خۆمانن.

News ID 53631

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha