AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٤ ١٧:١٦

ئەنگوستیلەی دیاریی ڕێبەری ئێران بۆ ئازادی زیندانیان دەفرۆشرێت

ئەنگوستیلەی دیاریی ڕێبەری ئێران بۆ ئازادی زیندانیان دەفرۆشرێت

زەهرا نەجاتی عارف، وەرزشکاری ئەندامی یانەی نەتەوەیی والیباڵی دانیشتووی خاتوونان، لە سەرودەمی ڕۆژی باوک، ئەنگوستیلەی دیاریی ڕێبەری ئێرانی بۆ ئازادی زیندانیان خستە مەزادەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەهرا نەجاتی لەوبارەوە وتی: نزیکەی ١٥ ساڵە بە شێوەی پڕۆفێشناڵ یاری والیباڵ دەکەم و سێ جار لە ڕکابەرییەکانی پارائاسیایی بە هاوڕێی یانەی نەتەوەیی خەڵاتی زێومان بردۆتەوە و بۆ دوایین سەرکەوتنمان لە یارییەکانی هانگێژۆ، ڕێبەری ئێران ئەنگوستیلە و چەفیەی خۆیانیان بەدیاری بەخشییە هەموو ئەندامانی یانەکە.

ناوبراو بە ئاماژە بە دۆخی زیندانییە نائانقەست و ماڵییەکان و دەسکورتی هەندێک لەو کەسانە، وتیشی: دیتن و بیستنی بەسەرهاتی ئەو زیندانییانە هانی دام کە ئەم دیارە گرنگ و بەنرخەم لە پێناوی ئازادی ئەواندا دابنێم بۆ فرۆش و بۆ ئەو مەبەستە ئەنگۆستیلەکەم ڕادەستی پارێزگاری هەمەدان کرد کە بە بۆنەی ڕۆژی باوک بیخاتە مەزادەوە، بەڵکوو ببێتە هەوێنێک بۆ ئازادی بەشێک لە باوکە زیندانییەکان.

News ID 53562

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha