بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه"، عەقیل ڕەدینی سەرکردەیەکی هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی عێراق، جەختی کرد کە نیشانەگەلێک هەن سەبارەت بەوەی تورکیا پیلانی ڕووخاندنی دەوڵەتی عێراق، هاوشێوەی سووریای لە بنسەردایە.
ڕەدینی بە ڕەخنەگرتن لە بێدەنگی دەوڵەتی بەغدا هەمبەر بە دزەکردنی هێزەکانی تورکیا و بوونی 3 هەزار هێزی تورکیا لە خاکی عێراقدا، جەختی کرد: هێزەکانی تورکیا وێڕای دزەکردنە خاکی عێراقەوە، زانیاریی تەواویان لەبارەی ئەم وڵاتەوە هەیە و دەتوانن لەو ڕێگەوە گوشار بخەنە سەر بەغدا بۆ دووپاتکردنەوەی سناریۆی سووریا لە عێراقدا.
Your Comment