بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد تورک لە ئەندامانی سەردانکەری دەمپارتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی، ڕایگەیاند کە لە ئەگەری درێژەی دیدار و دانوستانەکان لەگەڵ ئۆجەلان، ئەگەری ئەوە هەیە کە سەرۆک بەندکراوی پەکەکە فەرمانی چەکدانان بۆ پەکەکە بدات.
ئەحمەد تورک ئەو ڕەوتەی بە دەسپێکێکی باش و گەشبینانە بۆ چارەسەری پرسی کورد زانی و وتی: ئەو گفتوگۆیانە دەتوانن بەستێنێکی لەبار بن بۆ گۆڕانکارییەکانی داهاتوو و لە دیداری دووەم و سێهەمدا ئەگەری ئەوە هەیە ئۆجەلان پلانی چەکدادانی پەکەکە دەرببڕێت.
Your Comment