AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٣ ١٦:١١

شەڕی عەشایەری لە باشووری سووریا کوژراوی لێکەوتەوە

شەڕی عەشایەری لە باشووری سووریا کوژراوی لێکەوتەوە

میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی پێکدادانی عەشایەری لە درعا لە باشووری وڵاته‌كه‌، دوو کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی "درعا 24" لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئەو پێکدادانانە شەوی ڕابردوو لە نێوان ئەندامانی خێڵە بەدەوییەکان لە ئەنجامی ناکۆکییەکی کۆن لە ئەلسافیا لە شاری ئه‌زره‌ع لە لادێكانی ناوەڕاستی درعا ڕویداوه‌ دو کوژراو سێ برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکردوه‌، ئەو دو کوژراوە سەرکردایەتی گروپە چەکدارەکان بون کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی پێشێلکاری دژی خەڵک، لەوانە داخستنی ڕێگاکان، به‌ڵام دوای دەستوەردانی هێزەکانی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان پێکدادانەکان وەستاون.

News ID 53392

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha