ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود هاشمی*: ئێران لە چالاکییە سیاسییەکانیدا بەپێی پراگماتیسم نەچۆتە پێش، بەڵکوو بەپێی شیوازی ئیسلامی و بەپشتەبستن بە بایەخە بەرزەکانی لە بواری پەیمان و ئەمەگناسی هەڵسوکەوتی لەگەل خەڵکدا کردووە.
لەو ڕووەوە شێوازی حکوومەتی ئیسلامی، "ڕاستگۆیی"ـیە و ئەم ڕاستگۆییە یەکێکە لە سەرجاوەکانی دەسەڵاتی ئیسلامی و سەروەریی کۆماری ئیسلامی و بەڕادەیەک تۆکمە و پتەوە کە تا ئێستا هیچ کەس، جا چ وڵاتێک بێ یان تاکێک، ناتوانێ ڕۆژێک وێنا و پێشبینی بکات کە ئێرانی ئیسلامی لەو ڕۆژەدا خەیانەتی پێ کردبێت. بگرە ئێرانی ئیسلامی تەنانەت لەگەڵ دوژمنانی ئۆمەی ئیسلامیش بەسازانەوە جووڵاوەتەوە.
ئیمام خومەینی کاتێ ئیدوارد شواردنازە وەزیری دەرەوەی سۆڤیەتی پێشوو لە دەیەی هەشتای سەدەی پێشوو نامەیەکی بۆ هێنا، نامەکەی وەرنەگرت و میوانی لە ژوورەکەیدا بەتەنیا بەجێ هێشت. هەڵبەت ئیمام نەیدەویست بێڕێزی بە میوانەکەی بکات. بەجێ هێشتنی بە هۆی زانینی ناوەڕۆکی نامەکە بوو کە داوای لێ دەکرد لە بایەخە ئیسلامییەکانمان بکشێینەوە و دواتر لە ڕێگەی میدیاکانەوە وەڵامی ئەو پەیامەی سۆڤیەتی دایەوە و فەرموویان: "لەوە بەدوا دەبێ کۆمۆنیزم لە مۆزەخانەکانی مێژووی سیاسییدا بۆی بگەڕێن" و بەڕاست هەرواش بوو و هێندەی نەبرد کە سۆڤیەت ڕووخاو.
ئیمام خامنەییش لە ساڵی ٢٠١٩دا بە پشتبەستن بە هەمان وانەی ئیمام خومەینی، پاش وەرگرتنی نامەکەی ترامپ کە شینزۆ ئابەی سەرۆک کۆماری ژاپۆن بۆی هێنابوو، فەرموویان: "من کەسێکی وەک ترامپ شیاوی نامەگۆڕینەوە نابینم و هیچ وەڵامێکیشم بۆ ئەو نییە و نابێت". ئەم شێوە هەڵسوکەوتە لەگەڵ دیتران، کاتێک کە شەهید ئیسماعیل هەنیە لە خاکی ئێران تیرۆر کرا و ئیمام خامنەیی جەختیان لە تۆڵەکردنەوەی کردەوە، نمانەی هەڵوێستێکی ئیسلامییە، چونکە ئیسلام پاڵپشتی لە میوانانی دەکات و ڕێز لە خوێنی موسڵمانان دەگرێت.
لەو ڕووەوە سەرتاسەری مێژووی شۆڕشی ئیسلامی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ جیهان، نیشانەی نرخاندنی هەمان نبایەخی ڕاستگۆییە کە هاوکات یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و درێژەی ئەو شۆڕشەیە، چونکە ئیسلام پەیوەندی لەگەڵ دیتران و ڕێزنان لەوان لە ئیدارەی وڵات و دانوستانی دەوڵەت لەگەڵ وڵاتانی دیکە دەنرخێنێت و ئەم شێوازە لە حکوومەت لە ژیانی ئیمام عەلی(دخ) و ڕاسپاردەکانیدا بە ئاشکرا دیارە.
کەواتە چۆن دەکرێ موسڵمانێک بە هەر هۆ و لە هەر هەلومەرجێکدا خیانەت بکات؟! ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی هەوڵیان داوە کە کۆماری ئیسلامی بە کۆمەڵێک هەڤیازی هەڵفڕیوێنن و لە بەرامبەردا داوایان لێ کردوون کە دەست لە پاڵپشتی و قووڵایی ستراتژیکیان لە ناوچە هەڵگرن و ئیمام خامنەیی لە وەڵامیاندا فەرموویانە: "بوونمان لە پرسە ناوچییەکاندا، قووڵایی ستراتژیکی ئێمەیە و هەر ئەمەش، ئامرازی تۆکمەبوونی مایەی دەسەڵاتی نیزامە، چۆن دەکرێ ئێمە ئەوە لەدەست بدەین؟"
و پاشان جەختیان لەوەش کرد: "پاشەکشێ لە بەرامبەر ئەمریکا یان هەر هێزێکی تر، بۆ پارێزراوبوون لە گەمارۆکان، هەڵەیەکی گەورە و گورزێکی کوشەنەدەیە لە دەسەڵاتی سیاسی".
ئەوەیە کە دەبینین سەرەڕای گەمارۆکانی سەسر ئێران، ئەو وڵاتە بەردەوامە لە پاڵپشتیی گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێراق، لەبنان، یەمەن، فەلەستین و سووریا و تێچووی ئەو پاڵپشتییەش جیدی و مەترسیدارە؛ چونکە دەبێتە هۆی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ داگیرکەرانی جیهانی وەک ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژاوایی و دارەدەستەکانیان لە ناوچەدا. بۆیە کاتێک میدیاکانی جیهان ناوی گرووپەکانی بەرخۆدان دێنن لە پەنایدا دەنووسن "پاڵپشتکراوی ئێران".
ئەم "پاڵپشتییە" لە مەیدان لەسەر زەوی، مانای تایبەتی خۆی هەیە. کاتێک دەبێتە چەک و مووشەک و فرۆکە و تۆپ و بۆ یارمەتی گەلی چەوساوەی فەلەستین دەڕێژەتە سەر دوژمنانی زایۆنی، ئیتر کەس گومانی نابێت کە ئێران قەت ڕۆژێک لە بەڵێنەکانی بکشێتەوە و یارمەتیی بەرخۆدان نەدات. بەتایبەت ئێستا کە تەنووری "گەردەلوولی ئەقسا" داخە و ئێرانیش بەردەوامە لە پاڵپشتییەکانی.
بەڵام ئێستا لەملاو ئەولا و لە زمانی میدیاگەلی دوهمنی فەلەستین و ئیسلام دەبیستین کە ئێران پشتی لە بەشار ئەسەد کرد و لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەدا پاڵپشتی لێ نەکرد. دیارە ئەمە وەهمە، چونکە یەکەم، گۆڕانی ڕژیمی سووریا بەقازانجی ئێران و حزبوڵڵا نییە و بەشار و دەوڵەتەکەی تا بوون، یاوەرانی بەرەی بەرخۆدان بوون. بەشار هەرگیز ڕووی سازگاری بە ڕژیمی زایۆنی نیشان نەدا و دەستی لە ئێران و بەرخۆدان نەشتەوە و وەک دەشزانین بڕیارە کەسێکی تیرۆریست لە بری ئەو دانیشێت
دووەم، ئێران پێشتر لە ڕێککەوتنەکانی ئاستانەدا سەبارەت بە هاوبەشکردنی ناڕازییان لە حکوومەتەکەی، هوشداری دابووە بەشار ئەسەد و ئەوە بەشار بوو ملی بەو هوشدار و پێشنیارەی ئێران نەدا.
جگە لەوە، بەشار ئەسەد بۆ خۆی زیندووە و تا ئێستاش هیچی لەوبارەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە و ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ باشی لە خەیانەتی ئێران نەکردووە. بێ گومان گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ژووری بیرکردنەوەی ئەمریکی و زایۆنی و بە یارمەتی تورکیادا پلانی بۆ داڕێژراوە و هاوکێشەکانی ناوچەی بەسوودی ئەمریکا و ئیسرائیل گۆڕیەوە و کاریگەری دەبێت لە سەر ڕەوت و دەسکەوتەکانی شەڕی "گەردەلوولی ئەقسا". بەلام ئایا ئەو شەڕە کۆتایی هاتووە؟
ئەوەندەی دوژمنانی ئومەی ئیسلامی بۆ ڕزگاربوونیان لە پاشهاتەکانی ئەو شەڕە تێدەکۆشن و پلان دادەڕێژن، دەبینین کە بەرەی بەرخۆدان چەکی دانەناوە و هێشتا ڕێگەیەکی دوور و دڕێژیان لەبەرە و توانایی و جیهازاتی بەرخۆدان زۆر بەرزترە لە ئیمکاناتی زایۆنییەکان و لەولاشەوە ئێمە هیچکات هاوڕێیانمان بەجێ نایەڵێن و لەبارەوە هەرگیز لەگەڵ دوژمن ناسازین.
* بەڕیوەبەری ناوەندی توێژینەوە ستراتژییەکانی "الاتحاد"ی عێراق
Your Comment