AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٥ ٢١:٠٨

کۆچی دوایی سنووروانی ئیلامی لە شاخەکانی کوردستان

کۆچی دوایی سنووروانی ئیلامی لە شاخەکانی کوردستان

گرووبان یەکەم سێپێهر ڕەوشەنی، خەڵکی ئەیوانی ئیلام، لە ناوچەی سنووریی مەریوانی پارێزگای کوردستان کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووبان یەکەم سێپێهر ڕەوشەنی، خەڵکی ئەیوانی ئیلام، لە ناوچەی سنووریی مەریوانی پارێزگای کوردستان کۆچی دوایی کرد.

پاش کۆچی دوایی ئەم سنووروانە، سەردار جەماڵ سەلمانی فەرماندەی هێزی ئینتزامی پارێزگای ئیلام لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی بۆ "ڕووداوی دڵتەزێنی کۆچی دوایی یەکێک لە هێزە خزمەتکار و بەرگرەکانی تەکوزی و ئاسایشی سنووروانی پارێزگای کوردستان و لە منداڵانی ئەم پارێزگایە، لە کاتی ڕادەپڕاندنی ڕاسپاردەکانی" دەربڕی.

بڕیارە ڕیوڕەسمی بەڕێ‌کردن و ئەسپاردەکردنی تەرمی خوالێخۆشبوو ڕەوشەنی بە ئامادەبوونی سەردار سەلمانی و بەرپرسانی باڵای ئینتزامی و سنووروانی پارێزگای ئیلام لە شاری ئەیوان بەڕیوەبچێت.

News ID 53426

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha