AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٣ ١٩:٥٠

دیپلۆماتێکی ئەمریکی: ڕێککەوتنی دیپلۆماتیک باشترین ڕێگەچارەی پرسی ئەتۆمی ئێرانە

دیپلۆماتێکی ئەمریکی: ڕێککەوتنی دیپلۆماتیک باشترین ڕێگەچارەی پرسی ئەتۆمی ئێرانە

ڕیچارد نەفیو بە ئاوڕدانەوە لە تەنگەژە ستراتژییەکانی ئەمریکا و ناکۆکییە ناوچەیی و گۆرانکارییە ژێئۆپۆلیتیکییەکان، جەختی کرد: تەنیا ڕێگەچارەی پاوەچی و کارا بۆ چارەسەریی پرسی ئەتۆمی ئێران، ڕێککەوتنی دیپلۆماتیکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕیچارد نەفیو پلان‌داڕێژی گەمارۆکانی سەر ئێران لە سەردەمی سەرۆک کۆماری باراک ئۆباما، لە یادداشتێکدا بۆ گۆڤاری فارێن‌ئەفرەز، بە لێکدانەوەی تەنگەژە سەربازییەکانی ئەمریکا، ناکۆکییە ناوچەییەکان و پەیوەندییە ئاڵۆزە ژێئۆپۆلیتیکییەکان، بژێرەی سەربازی بە بژێرەیەکی ناکارامە و پڕ تێچو زانی و هەمبەر بە پاشهاتەکانی ئەو بژێرەیە بۆ ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوین هوشداری دا و ڕایگەیاند کە هەڵمەتی سەربازی نە تەنیا پطش بە چالاکی ئەتۆمی ئێران ناگرێت، بەڵکوو دەتوانێ ببێتە هۆی تەشەنە قەیرانەکان و دابەزینی پێگەی ئەمریکا لە ئاستی نێودەوڵەتی.

نەفیو لەو یادداشتەدا ڕاشیگەیاند: دوو دەیەیە شەڕخوازان لە واشنتۆن خوازیاری هێرشی سەربازی بۆ سەر پلانی ئەتۆمی ئێرانن و بەردەوام ئەم داواکارییە ڕەت کراوەتەوە و هۆکەشی ئەوە بووە کە بەڵگەهێنانەوەی دژی شەڕ تۆکمەتر و ڕازی‌کەرتر بووە. ئەوسا پلانی ناڤۆکی لە قۆناغی سەرەتایی بوو و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پابەند بوو بە سەلماندنی ئامانجی ئاشتی‌خوازانەی ئێران و پاشانیش کە دەرکەوت ئێران ئامانجی‌ تر دەپێکێت، گەمارۆکان بە شێوەی یەکپارچە لە دژی ئێران داسەپان و گوشارێکی قورسیان خستە سەر ئێران و ئێرانیان بە ئاراستەی دانوستاندا برد.

ئەم دیپلۆماتە ئەمریکییە، بە ئاماژەدان بە هۆکارەگەلی کشانەوە لە بڕیاری هێرش‌کردنە سەر ئێران و لەوان تیوەگلانی زیاتری ڕۆژهەڵاتی‌ناوین لە ناسەقامگیری و بشێوی و بەرزکردنەوەی تێچووەکانی ئەمریکا و دابەزینی پێگەی جیهانی ئەمریکا لە ئەگەری شکست‌هێنانی هێرشی سەربازی، جەختی کرد: باشترین و پاوەجێ‌ترین ڕێگەچارە لە ئێستادا ڕێککەوتنی دیپلۆماتیکە.

ناوبراو بە ئاماژە بە نزیکیی تاران لە پێکەن و مسکۆ وەک ئاستەنگەکانی بەردەم چالاک‌کردنی میکانیزمی ماشە لە ئێستادا، زیادی کرد: ئەمریکا دەبێ هەموو هەوڵی خۆی بۆ دانوستان و تاقی‌کردنەوەی ڕێگەچارەی دیپلۆماتیک لەگەڵ ئێراندا بخاتە گەڕ، چونکە ڕەنگە ئەمریکا و هاوپەیمانانی بتوانن هەموو ڕێکخراوە و دامەزراوە سەرەکییە ناڤۆکییەکانی ئێران لەناو ببات. بەڵام ئەمە دەستەبەرکەری لە ناوچوونی یەکجاریی پلان و زانستی ناڤۆکی ئێرانی نییە.

ڕیچارد نەفیو هەروەها باسی لە زەروورەتی گەڕانەوە بۆ سەر ڕێگەی دیپلۆماتیک تەنانەت پاش هێرشی سەربازیش لە لایەن ئەمریکاوە کرد و وتی: ئەوەی ئەمریکا بتوانێ بەردەوام‌ بێت لە هێرشی سەربازی بەربڵاو لە دژی ئێران، گەمژانەیە و دەتوانێ کێشەی پێگەیی بع سەرکردەکانی ئەمریکای بەدواوە بێت. بەتایبەت ئەگەر واشنتۆن ناچار بێت لە کۆتایی‌هێنان بە هێرشەکانی و تارانی بە ئاراستەی چێ‌کردنی چەکێکی ئەتۆمیدا بردبێت.

ئەم دیپلۆماتە پێشووی ئەمریکا بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوچە و شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین و شیمانەی شەڕی چین و تایوان، هەر جۆرە جموجۆڵێکی سەربازی لە لایەن ئەمریکای بە "تێچووداتاشینی زیادی لە زەمانی خراپ بۆ واشنتۆن" زانی و وتیشی: ئەم تێچووداتاشینە، خۆی بیانوویەکە بۆ هاندرانی ئەمریکا بەرەو هەنگاوی دیپلۆماسی، بەتایبەت کە دوو وڵات سەرەڕای هەموو ناکۆکییەکان، دەتوانن بگەنە ڕێککەوتنی باشی وەک بەرجام.

ناوبراو لە درێژەدا دانی بە پابەندی ئێران بە بەرجام هێنا و جەختی کرد: ترامپ تەنیا بۆ لەناوبردنی ڕێککەوتنی پێشووی ئەمریکا و خەملاندنی ئەندازیارێکی نوێی تایبەت بە دەوڵەتی خۆی لە بەرجام کشایەوە و ئەمەش بووە هۆی شکست‌هێنانی بەرجام، چونکە ئێرانییەکان متمانەیان بە هەڵوێستی نوێی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا نەبوو و ئەمریکاییەکانیش ملیان نەدا بە لێکدانەوەی هەڵوێستە دیپلۆماسییەکانی تر. بەوەشەوە ئەگەر ترامپ وەک دیموکراتەکان ڕەزامەندی بۆ ڕێککەوتنی نوێ دەربڕیبا، ئەگەری ئەوە بوو کە ئێرانیش باوەڕ بەوە بنێت کە ئەم ڕێککەوتنەیان پاوەجێ تر دەبێت.

زیادیشی کرد: هێشتا هۆکارگەلێک هەن کە هیوادارمان دەکات تاران و واشنتۆن بتوان بە تەرخاندانی زەمان و ژیرییەکی زیاتر ڕێککەوتنێکی باش مسۆگەر بکەن. هەڵبەت پێشکەوتە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆتە هۆی ئەوەی لایەنی زەمان وردە وردە لە دەست بچێت و ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە گوشاری لانی‌زۆری بۆ نەرم‌کردنەوەی ئێران و ڕازی‌کردنی بە دانوستان، بۆی هەیە کە ئێران بە دەرچوونی یەکجاری لە پەیمانی قەدەغەی پەرەدان بە چەکی ئەتۆمی، وەڵامی ئەمریکا بداتەوە.

News ID 53399

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha