AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٣ ٠٧:١٨

دۆسیەی "سەرداری ئاسایش" 4؛

ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە پەیوەندی برایەتی گەلانی ئێران و عێراق

ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە پەیوەندی برایەتی گەلانی ئێران و عێراق

شەڕی 8 سالەی نێوان ئێران و عێراق دەیتوانی ببێتە هۆی قین و دوژمنایەتی نێوان ئەو دوو گەلە موسڵمان و دراوسێیە؛ بەڵام سەردار سولەیمانی بە ئامادەبوونی لە بەرەی شەڕ لە دژی داعش، ڕێخۆشکەری تۆکمەی برایەتی نێوان گەلانی ئێرانی و عێراقی بوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- ئێلناز ڕەحمەت‌نژاد: بەشەکانی یەکەم و دووەم و سێهەمی ئەم ڕاپۆرتە تەرخان درا بە مژارەکانی "ئاستەنگە نوێیەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و ڕۆڵی وڵاتانی ئەو ناوچەیە"، "سەردار سولەیمانی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان؛ کاتێک جیاوازی مەزەبی و نەتەوەیی گرینگ نییە" و "حاج قاسم و کاراکردنی ڕەوتی بەرخۆدان لە ناوچە و جیهان" و هەروەها چۆنیەتی سەرهەڵدانی گرووپە تیرۆریستییەکان و پیلانی ژێئۆپۆلیتیکانەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بە دارەدەست‌کردنی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆڵی ئێران و شەهید سەردار قاسم سولەیمانی بۆ پووچەڵ‌کردنەوەی ئەو پیلانانە، و لەم بەشەدا دەڕوانینە "ڕۆڵی سەرداری ئاسایش لە تۆکمەی برایەتی گەلانی ئێرانی و عێراقی":

برایەتی لە نێوان گەلانی ئێران و عێراق

شەڕی 8 سالەی نێوان ئێران و عێراق دەیتوانی ببێتە هۆی قین و دوژمنایەتی نێوان ئەو دوو گەلە موسڵمان و دراوسێیە؛ بەڵام سەردار سولەیمانی بە ئامادەبوونی لە بەرەی شەڕ لە دژی داعش و بە ڕاهێنان و ڕێکخستنی هێزی خۆبەخشی جەماوەری عێراق و بە ڕاوێژکاریی سەربازیی، بوو بە ڕێخۆشکەری تۆکمەی برایەتی نێوان گەلانی ئێرانی و عێراق و بەڕێ‌کرانی شکۆمەندی تەرمی سەرداری شەهید لە عێراق، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە.

ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە پەیوەندی برایەتی گەلانی ئێران و عێراق

بەرگری لە سەروەری نیشتمانی وڵاتان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە

شەهید سولەیمانی ڕۆڵی سەقامگیرساز و دابینکەری ئاسایشی لە قەوارەی بەرگری لە سەروەریی وڵاتان و تەواوەتی سەرزەوینیان لە هەمبەر گرووپە تیرۆریستییەکانی دەگێڕا و ئەم ئەرکەی بە جوانترین شێوەی مومکین لە سووریا و عێراقێک کە نزیکەی یەک لە سەر سێی خاکی وڵاتەکانیان لە لایەن داعشەوە داگیر کرابوو، ڕاپەڕاند.

ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە پەیوەندی برایەتی گەلانی ئێران و عێراق

ئاراستەکەری نمانەی بەرگری خۆجێی لە وڵاتانی ناوچەدا

ئامادەبوونی سەردار سولەیمانی و هاوڕێیانی لە عێراق و سووریا بەپێی ویست و پێویستیی خەڵکی و لەسەر داوای فەرمی دەوڵەتی ئەو ڵاتانە و لە چوارچیوەی یاسا و ڕیسای نێودەوڵەتی بووە و هەر بۆیە گەڵێ‌جار بەرپرسان و کەسایەتییە سووری و عێراقییەکان ستایشیان کردووە و ڕێزیان لێ گرتووە. هاوکات نمانەی ڕاوێژکاری کۆماری ئیسلامی بۆ سەقامگیری و ئاسایش و گەشە و تۆکمەی بەرگری ئەو وڵاتانە، هاوسەنگ لەگەڵ فەرهەنگ و دابەنەریت و هەلومەرجی خۆجێیان بووە.

ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە پەیوەندی برایەتی گەلانی ئێران و عێراق

تۆکمەی قووڵایی ستراتژیک، ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئێران

بە ئاوڕذانەوە لە ڕۆڵ و گرنگیی ئاسایش وەک پێشەنگی گەشە و ئاشتی بۆ وڵاتان، بێ گومان ڕۆڵی سەرداری شەهید سولەیمانی لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەیی و ئامادەبوونی لە سووریا و عێراق لە پێناو ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێناسە دەکرێت؛ ئەو لە شەڕی 8 سالەی بەرگری پیرۆزدا وەک فەرماندەیەکی کارا دەرکەوت و پاش ئەوەش لە چوارچێوەی دوکتۆریەنی ئەمنی کۆماری ئیسلامی وێڕای دوورخستنەوەی هەڕەشەی داعش لە سنوورەکانی ئێران، قووڵایی ستراتژیکی ئێرانی تا دەریای ناوەڕاست و تا بن‌گوێی ڕژیمی زایۆنی پەرە پێدا.

News ID 53381

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha