AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٥ ١٩:٤٩

تورکیا ڕەقە و حەلەبی بوردومان کرد

تورکیا ڕەقە و حەلەبی بوردومان کرد

سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر سووریا و بوردومانی ڕەقە و حەلەب هەوااڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەوڕۆ شەممە، لە چوار قۆناغدا بنکەگەلی هێزەکانی سووریا دیموکراتیکیان لە هاوێری شاری سەریکانی لە باکووری ڕەقە بوردومان کرد.

هاوکات سەرچاوە ئاگادارەکان لە لێدوانێک بۆ سپۆتنیک پەشتڕاستیان کردەوە کە بەرەکانی هاوێری باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە باکووری سووریادا بەرەوڕووی هێرشی قورسی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە دژی بنکەکانی هەسەدە بۆتەوە.

هەروەها بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بەزاندنی هەرێمی ئاسمانی سووریا لە ئاسمانی باکووری ئەو وڵاتەوە، چەندین بنکەی هەسەدەیان لە هاوێری بەنداوی تەشرین و دەیرحافزیان کردۆتە ئامانج.

News ID 53423

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha