بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز ئومێدی بە ئاماژە بە نرخی دروستی ٥ ملیۆن و ١٣٨ هەزار و ٣٥٠ تونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی سنووری لەمساڵی هەتاویدا، وتیشی: ئەو ئاستە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، لەباری کێشەوە لەسەدا ٣٠ و لەباری بایەخی دۆلارییەوە لەسەدا ١٤ زیادی کردووە.
ئومیدی بە ئاماژە بەوەی کە لەو ڕێژە ئاڵۆگۆڕییە لەسەدا ٩٨ی لەگەڵ وڵاتی عێراق بووە، زیادی کرد: پاش عێراق وەک بەرچاوترین لایەنی مامەڵەی سنووریی کوردستان، وڵاتانی ئەفغانستان، سووریا، تورکیا، ڕووسیا، کازاخستان، ئۆزبەکستان، ڤێنێزۆئێلا و قيقیزستان لە پلەکانی دواتر دادەنیشن.
Your Comment