بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوودانی دەڵێت: كەسانێك هەن هەوڵی ئەوەیان دا گۆڕانكارییەكان لە سووریا ببەستنەوە بە قسەكردن لەسەر گۆڕینی سیستمی سیاسی لە عێراق، كە ئەوەش شتێكە بەهیچ شێوەیەك جێی گفتوگۆ نییە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لەمیانی بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدبونی محەمەد باقر حەكیم لە بەغدا وتی: لەماوەی زیاتر لە ساڵێكدا، ناوچەكەمان پێشهاتی گەورەی بەخۆوە بینی كە گۆڕانكاری سیاسی كاریگەری بەدوای خۆیدا هێنا.
وتیشی، لە سەرەتای روداوەكانی سووریاوە، پەرۆش بووین بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە لایەنگریكردنی گرووپێك یان لایەنێك و بژاردەكەمان جێهێشت بۆ سوورییەكان خۆیان كە بڕیار لە چارەنووسیان بدەن.
سودانی هێمای بۆ ئەوەش كرد، لەماوەی چەند مانگی رابردودا كارمان كرد بۆ دورخستنەوەی عێراق لەوەی ببێتە گۆڕەپانی شەڕ و وتیشی، دەبێت بەرژەوەندی باڵای عێراق لەسەرو هەمو شتێكەوە بێت و یەكڕیزی بەهێز بكرێت بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵەنگارییەكان.
Your Comment