AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٥ ١٧:٠٩

جموجۆڵی بێ‌وێنەی ئەرتەشی ئەمریکا لە عەینولئەسەد

جموجۆڵی بێ‌وێنەی ئەرتەشی ئەمریکا لە عەینولئەسەد

هەندێک سەرچاوە لە جموجۆڵی بێ‌وێنەی ئەرتەشی ئەمریکا لە بنکەی عەینولئەسەدی عێراق هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "ارم نیوز"، ئەفسەرێکی پلەبەرز لە بنکەی عەینولئەسەد لە جموجۆڵی هێزەکانی ئەمریکی لەو بنکەیە هەواڵی دا و ئاشکرای کرد: لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوو، هێزەکانی ئەمریکی بەشێک لە چەکە قورسەکانی ئەو بنکەیان بۆ سووریا گواستۆتەوە.

وتیشی: ئەو چەکەمەنییە دوو جاری پەیتا پەیتا لە ڕێگەی زەوینی و سێ جاریش لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گواستراونەتەوە بۆ بنکەکانی ئەمریکا و بەتایبەت بنکەکانی لە ڕۆژئاوای فورات.

ئەو ئەفسەرە بەبێ ئاشکراکردنی ناوی خۆی، ئاماژەی بە گۆڕانی تەرکیزی سەربازیی ئەمریکا لە ڕەهەندی ئاسمانییەوە بۆ تۆکمەی هێزی زەوینی وەک تۆپخانە و رزێپۆش، جەختی کرد: گۆڕانکارییەکانی سووریا و نیگەرانی ئەمریکا لە هێرش بۆ سەر بنکەکانی لە سووریا بۆتە هۆی گواستنەوەی چەل و چۆڵ بۆ ئەو وڵاتە بووە.

News ID 53419

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha