بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران پاشنیووەڕۆی ئەوڕۆ شەممە (١٥ی بەفرانبار) لە مەجلیسی ڕەوزەی شەهیدبوونی ئیمام هادی(دخ)، بە ئاماژە بە ڕۆڵی بێهاوتای ئەو ئیمامە بەرزە و باوک و کوڕەکەی، لە پەرەدان بە چەندایەتی و چۆنایەتی شیعە، فەرموویان: لە هیچ قۆناغێکی مێژوودای ئیلامدا، شیعر هێندەی سەردەمی ئەو سێ ئیمامە بەربڵاو نەبووە. بەغدا و کووفە لە سەردەمی ئیمام هادی و ئیمام جەواد بوونەتە ناوەندی سەرەکی شیعە و ڕۆڵی ئەوان لە پەرەدان بە مەعریفەی شیعر بێوێنە بووە.
بەڕێزیان بە داکۆکی لە زەروورەتی ئاوڕدانەوە لە ژیان و مەعریفەی ئەو ئیمامانە لە بوقارە جۆراوجۆرەکانی مێژوویی و هونەری، وێڕای ڕەخنەگرتن لە کەمیادکردنی سێ ئیمامی شیعە لە کتێبەکاندا، وتیان: بەداخەوە لە مێژوونووسی، کتێبنووسی و تەنانەت لە مەنبەرەکانیشماندا، کەمتر ئاوڕمان لە ژیان و مەعریفەی ئەو سێ ئیمامە مەزنە داوەتەوە و زۆر پێویستە توێژەران و هونەرمەندان لە بوارەدا کار بکەن و بەرهەم زیاتر بخولقێنن.
ڕێبەری ئێران هەروەها زیارەتی جامیعەی کەبیرەیان بە گەوهەرێکی نایاب زانی و وتیشیان: ئەگەر هەوڵی ئیمام هادی(دخ) نەبوایە، ئێمە ئەوڕۆ زیارەتی جامیعەی کەبیرەمان نەبوو. مەعریفەی بەدیهاتوو لەم زیارەتەدا کە بەپێی ئایاتی قورئان و حەقیقەتە ڕەسەنەکانی شیعەیە، نیشاندەری زاڵبوون و قووڵایی زانستی ئیمامی هادییە.
Your Comment