ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- ئێلناز ڕەحمەتنژاد: بەشەکانی یەکەم تا چوارەمی ئەم ڕاپۆرتە تەرخان درا بە مژارەکانی "ئاستەنگە نوێیەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و ڕۆڵی وڵاتانی ئەو ناوچەیە"، "سەردار سولەیمانی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان؛ کاتێک جیاوازی مەزەبی و نەتەوەیی گرینگ نییە"، "حاج قاسم و کاراکردنی ڕەوتی بەرخۆدان لە ناوچە و جیهان" و "ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە پەیوەندی برایەتی گەلانی ئێران و عێراق". لەم بەشەدا دەڕوانینە "چۆنیەتی زاڵبوونی تیۆری ئاسایشی سەردار سولەیمانی بەسەر پڕۆژە ئاژاوەنەرەکانی ناوچەدا؟":
خەملاندنی بژێرەی نوێ لە بواری سیاسی و دەسەڵاتی ناوچە
سێ هۆکاری جوگرافیا، سیاسەت و دەسەڵات لە هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیادا ڕۆڵی چارەنووسسازیان هەیە و بە ئاوڕادنەوە لە جیاوازی پێکهاتەی سیاسی، جوگرافیایی و ژێئۆپۆلیتیکی، فەرهەنگی و مەزهەبی لە وڵاتانی ناوچە و هەڕەشە ڕێکخراوەکانی زلهێزانی دەرەوەی ڕۆژئاوای ئاسیا، بوونی هوشیاری و راسانی گەلانی ناوچە لە بەرامبەر پیلان و ئامانجەکانی داگیرکەران، زەروورەتێکی حاشاهەڵنەگرە. هەر بۆیە پێکهێنان و تۆکمەترکردنی بەرە و قەوارەیەکی سیاسی وەک بەرخۆدان لە ناوچەدا لە بژێرەکانی سەردار سولەیمانی بوو کە بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە پاشهات و ئەنجامی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەولەتی بەدواوە بوو.
تۆکمە و سەقامگیرکردنی بنەماکانی دەسەڵاتی وڵاتانی ناوچە
شەهید سولەیمانی تونیا ڕووی لەو وڵاتانە دەنا کە لە ژێر هەڕەشەی دەرەوەیی بوون، وەک لوبنان کە لە ژێر هەڕەشەی زایۆنی بوو، عێراق و سووریا کە هەڕەشەی داعشیان لە سەر بوو و ...، ئینجا سەردار سولەیمانی ەلو وڵاتەندا سەرەتا سەرچاوەی ماددی تۆکمە کرد و پاشان هەوڵیدا چالاکانی هەرە وڵاتێک لە ڕیسای نیشتمانی و خۆجێی وڵاتەکەیدا ڕابهێنێت و بەمجۆرە ئەو بنەماکانی دەسەڵاتی بەپێی بەڵگەیەکی خۆجێی سەقامگیرکرد و بەمجۆرە دەیان بزووتنەوە و گرووپی بەرخۆدان لە ناوچەدا و جیهاندا سەریان هەڵدا کە لە داهاتوودا هێز و توانای خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەم و دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتەکەیان دەخەنە گەڕ.
داڕشتنی تیۆری ئاسایشی ناوچەیی
ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەدوای لاوازکردنی ئاسایشی ڕۆژئاوای ئاسیاوە بوون و هەن و لەمناوە پڕۆژەی چەندڕەهەندانەی پێکهێنانی گرووپە تیرۆریستی تەکفیرییەکانی وەک ئەلقاعیدە و داعش بۆ داڕشتنەوەی دووبارەی ناوچە بوون، تا بە دابەشکردنی عێراق و سووریا بۆ وڵاتانێکی چکۆلەتر، هاوکاتی پاراستنی ئاسایشی ڕژیتمی زایۆنی، هەوڵی سەرخستنی پیلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی نوێ بدەن. کەچی سەردار سولەیمانی وەک کەسکی بەتەگبیر و داهاتووبین و بۆ پێشگری لە سەرگرتنی پیلانی دوژمنان، تیۆریی نوێی ئاسایشی ناوچەیی ئاراستە کرد کە بەپێی ئەو تیۆرییە ئاسایشی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژئاوای ئاسیا پێکەوە گرێیان خواردووە و کاریگەری لە سەر یەکتر دادەنێن و ئەمەش چ نییە جیا لە هەمان مۆدێلی "بەردۆخان".
کەواتە پەرجۆی قاسم سولەیمانی ئەوە بوو کە بە بەهرەوەرگرتن لە شوناس و فەرهەنگی خۆجێی هەر وڵاتێک، حەوت نەتەوەی سووری، لوبنانی، ئێرانی، پاکستانی، ئەفغانی و عێراقی لە ژێر ناوی حزبوڵڵا، حەشدی شەعبی، زەینەبیوون، فاتمیوون و حەیدەریوون لە ژێر ئاڵای بەرخۆداندا کۆکردەوە.
دوا وتە
سەرداو سولەیمانی بە پشتبەستن بە تیۆری ئاسایشی ناوچەیی، سەرەڕای ئەوەی هەر وڵاتێکی هەمبەر بە ئاسایشی نیشتمانی و دراوسێتیی خۆی هەستیار کرد، لە ڕێگەی بەرەی بەرخۆدانەوە پیلانەکانی ڕۆژئاوای بۆ گۆڕینی جوگرافیای ناوچە و دابینکردنی ئاسایشی ڕژیمی زایۆنی پووچەڵ کردەوە.
ئێستەش بە شەهیدبوونی سەرداری دڵان، نە تەنیا ڕێبازەکەی دانەخراوە، بەڵکوو بەرەی بەرخۆدان لە بەرامبەر داعش و توندئاژۆیان تۆکمە و تۆکمەتر بووە و نەخشەی شۆمی ئەمریکا بۆ گۆڕینی سنوورە جوگرافیاییەکان و ڕووخاندنی وڵاتانی سەربەخۆی ناوچەکە بە پشتبەستن بە تۆریی حاج قاسم پووچەل دەکەنەوە.
Your Comment