بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە لێدوانێک بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی حاج قاسم سولەیمانی و ئەنوو مەهدی موهەندێس، وتی: شەهید قاسم سولەیمانی فەرماندەیەکی ستراتژیک لە ئاستی فیکری، سیاسی و بەرخۆدان بوو.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئاشکراکردنی پیلانەکانی ئەمریکا بەتایبەت لە عێراق و ئەفغانستان و تێکشکاندنی ئەو پیلانانە لە لایەن شەهید سولەیمانییەوە، وتیشی: شەهید سولەیمانی پلانەکانی ئیسرائیلی لە ناوچەدا ئاشکراکرد و توانی فەلەستین بگەیێنێتە ئەو پێگەیەکی کە شیاویەتی و لەو سۆنگەوە شەهید سولەیمانی نمانە، پێشەنگ و ئاڵایەکە کە ئاسەوارەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل تا ڕووخانی یەکجاریی ئەو ڕژیمە، هەر درێژەی هەیە.
Your Comment