AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٣ ٠٦:٥٠

بەشداریی بەرپرسانی عێراقی لە ڕێوڕەسمی یادی شەهید سولەیمانی

بەشداریی بەرپرسانی عێراقی لە ڕێوڕەسمی یادی شەهید سولەیمانی

بەرپرسانی عێراقی بە ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدان "قاسم سولەیمانی" و "ئەبوو مەهدی مۆهەندیس" لە باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا، یادی ئەو شەهیدە مەزنانەیان بەرز ڕاگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "واع"، بەرپرسانی عێراقی و لەوان مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، بە ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدان "قاسم سولەیمانی" و "ئەبوو مەهدی مۆهەندیس" لە باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا، یادی ئەو شەهیدە مەزنانەیان بەرز ڕاگرت.

محمدکازم ئالی سادق باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەو ڕیوڕەسمەدا، وێڕای ڕۆڵی قارەمانەنەی شەهید سەردار سولەیمانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی تەکفیری لە عێراق و سووریا، باسی لە هەڕەشە و ئاستەنگە نوێیەکانی ناوچە و لەوان شەڕی زایۆنیزمەکان لە غەزە، کۆمەڵکوژیی خەڵکی فەلەستین و لوبنان و ڕووخانی دەوڵەتی سووریا کرد.

News ID 53384

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha