بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە ، ئەبوو محەمەد جەولانی سەرکردەی تەحریرولشام کە پێشتر پاگەندەی کردبوو بەدوای وەلانانی هیچ گرووپ و چینێکەوە لە سووریا نییە ئێستا لیستێکی نوێی بریتی لە ناوی 34 بەرپرسی ئەو وڵاتە دەرکردووە کە بەهۆی ئایینیانەوە لە کار دوور دەخرێنەوە.
سەرچاوە سووریاییەکان ڕایانگەیاند کە جەولانی و هێزەکانی خەریکی جێبەجێ کردنی سیاسەتی سڕینەوەی ناوەندە دەوڵەتییەکان لە هەر جۆرە بەرپرسێکی عەلەوین.
ئەوان وتیشیان کە لانیکەم 34 بەرپرسی عەلەوی لە وەزارەتخانە جیاوازەکان تەنیا لە یەک هەفتەدا ئەویش لە ناوچە عەلەوی نشینەکان لە کار دوور خراونەتەوە.
سەرچاوەکان جەختیان کردووە کە ئەو سیاسەتەی جەولانی بە شێوەی نهێنی و شاراوە ئەنجام دەدرێت.
Your Comment