بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم، ڕێبەران و کەسایەتییە بەرزەکانی هۆزی عەلەوی لە پارێزگای حومسی سووریا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، کاردانەوەیان نیسان دا بە ڕووداوەکان و نائارامییەکانی ئەم دواییەی پارێزگای حومس لە ناوەندی سووریا.
لەو ڕاگەیێندراوەدا جەخت لە زەروورەتی سزادانی یاسایی هۆکارانی سووکایەتی و بێڕێزی بە شێخ خەسیبی، مەرجەعی باڵای عەلەوییەکان کراوە و هەروەها داوا لە خەڵکی کراوە کە دانبەخۆدا بگرن.
هەروەها شێخە عەلەوییەکان داوایان لە خەڵکی کردووە چەک و چۆڵیان لە ماوەی ٥ ڕۆژدا ڕادەستی لایەنە هاوپەیوەندەکانی دەوڵەتی نوێی سووریا بکەن و خۆ بپارێزن لە هەڵدانی دروشمی ئیتنیکی.
Your Comment