بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێ پەرلەمانتاری ئەورووپا ڕایانگەیاند یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەو ناوەندەی یاسادانەرە ئەورووپییە لێکدانەوەی پرسی کورد بە پێی هەڕەشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سووریا بووە.
مارتین شیردوان، نوێنەری ئەڵمانیا لە یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند لە ئیستادا سێ قەیران هەیە کە پەرلەمانی ئەورووپا ئەبێ لەسەر باس بکات. داواکارییەکان و مافی فەلەستینییەکان بە فەرمی بناسن، پاڵپشتی لە ئاشتەوایی ئۆکراینا و ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا بکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەڵوێستی ڕێبەرانی ئەورووپی لەسەر ئیسرائیل و فەلەستینییەکان وتی: ڕێبەرانی ئەورووپی دەچنە ئیسرائیل بەڵام پرسی فەلەستین لەبیر دەکەن و کاتێک دەچنە تورکیا، پشتی کوردەکان بەردەدەن.
کاتارینا مارتینز، نوێنەری پورتگالیاش لە ئیکس نووسی: ڕێبەرانی ئەورووپی دوو پرسی گرینگی دۆخی فەلەستین و کوردی سووریایان پشت گوێ خستووە.
Your Comment