بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خۆپیشاندانەکان لە بەریتانیا بە دروشمی "بەرگری لە کوردستان بکەن" لە ناڕەزایەتی بە هێرشەکانی تورکیا و هێزە پاڵپشتکراوەکانی بۆ سەر کوردستانی سووریا لە شارەکانی لەندەن و لیۆرپۆڵ خۆپیشاندانیان کرد.
خۆپیشاندەران بە ڕێبەریی ئەنجومەنی گەلی کوردستان لە بەردەم بینای سەرۆک وەزیران لە شەقامی داونینگی لەندەن و وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەری لیۆرپۆڵ، بە هەڵدانی دروشمگەلێک لە دژی تورکیا، خوازیاری هەڵویستی کۆمەڵگای جیهانی بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە و کۆمەڵکوژیی کوردەکانی سووریا و زەروورەتی وەدیهاتنی دیموکراسی لە سووریا بوون.
Your Comment