بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، گرتەگەلێکی ڤیدئۆیی لە ئاگردانی مەزاری حافز ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا لە شاری قەرداحە لە لازقیە بەدەستی تیرۆریستەکان، بڵاو بۆتەوە.
هاوکات سەرچاوەیەکی سەر بە ئیدارەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سووریا ڕایگەیاندووە کە هەواڵگەلێک لە تاڵ و بڕەی داراییە دەوڵەتی و تایبەتییەکان لە دیمەشق و هاوێری و هەروەها لە لازقیە ڕاپۆرت کراوە.
Your Comment